سەرەکی کۆماری فەرەنسا %D8%A6%DB%95%D9%86%D8%AC%D9%88%D9%85%DB%95%D9%86%DB%8C%20%D9%BE%DB%8C%D8%B1%D8%A7%D9%86%20(%D8%B3%DB%8E%D9%86%D8%A7%D8%AA)

Alternate Text

هەواڵنامەی مانگانە

بەشداری بکە لە لیستی ئیمەیڵەکانمان بۆ وەرگرتنی نوێکردنەوە ئاساییەکان لەسەر

"ئەو وردەکاریانەی کە دەیدەیت تەنها لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بەپێی سیاسەتی پاراستنی داتای ئێمە دەپارێزرێت و لەگەڵ هیچ لایەنێکی سێیەمدا هاوبەشی ناکرێت"
Alternate Text

ئەنجوومەنی پیران یان ئەنجوومەنی (سێنات) کە لە (٣٤٨) سیناتۆر پێکدێت ، یەکێکە لە دوو ئەنجوومەنی سەرەکی یاسادانان لە فەرەنسا.

بەپێی مادەی ٢٤ی دەستووری کۆماری پێنجەم ، ئەنجوومەنی سێنات نوێنەرایەتی دەسەڵلاتە ناوخۆییەکان دەکات و دەسەڵلاتی گفتووگۆکردن و هەموارکردنەوەی یاساکانیان هەیە و یەکێک لە ئەرکە سەرەکیەکانیان دەنگدان و پەسەندکردنی یاساکان و بوودجەی وڵاتە ، جگە لەوە چاودێری دەسەڵلات و حکومەت دەکەن و ئەندامانی ئەنجوومەنەکە مافی پێشنیارکردنی پرۆژەیاسایان هەیە ، لەو چوارچێوەیەشدا بەشێوەیەکی گشتی هەموو رۆژانی چوارشەممە ئەنجوومەنی پیران میوانداری سەرۆکوەزیران و وەزیرەکان دەکەن و لەسەر پرسە گەرمەکان و کار و بەرنامەی حکومەت پرسیاریان ئاراستە دەکرێت.

ئەندامانی ئەنجوومەنی سێنات (سێناتورەکان) لەهەڵبژاردنێکی گشتی ناراستەوخۆدا بۆ ماوەی سێ ساڵ هەڵدەبژێردرێن ، ژمارەی دەنگدەران بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی سێنات سنووردارە و (١٦٠،٠٠٠) سەت و شەست هەزار کەس مافی دەنگدانیان هەیە کە بریتین لە (سەرۆک شارەوانییەکان و ئەندامانی ئەنجوومەنی شارەوانییەکان و ئەندامانی ئەنجوومەنی هەرێمەکان) کە ئەوانە لە %٩٠ی رێژەی دەنگدەران پێکدەهێنن.


بارەگای سەرەکی ئەنجوومەنی پیران (سێنات) کۆشکی لۆکسەمبۆرگە لە ناوەڕاستی پاریسی پایتەخت، کە لەنێوان ساڵانی ١٦١٥ تاوەکو ١٦٣١ بە بریاری (ماری دو مێدیسیس) شاژنی ئەوکاتی فەرەنسا درووستکراوە.


سەرۆکی ئەنجوومەنی سێنات (جێرارد لارشێ)

ماڵپەری فەرمی ئەنجوومەنی سێناتی فەرەنسا 

هاوبەشکردن لەسەر :

© سەرجەمی مافەکان پارێزراوە - نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەفەرەنسا - 2022' سایتی ئاگاداری یاسایی لەلایەن گروپی ئاڤێستاوە دروستکراوە