سەرەکی هەواڵ و چالاکییەکان هەواڵ

هەفتەی دیپلۆماسی کوردی لە ڕۆژی سێهەمدا لە زانکۆی سۆران بەڕێوەچوو

Alternate Text

نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەڕەنسا هەفتەی سێهەمی دیپلۆماسی کوردی لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان ڕێکخست بە هەماهەنگی لەگەڵ بەشێک لە زانکۆکانی پارێزگا جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان لە بەرواری ٨-١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣

 هەفتەی دیپلۆماسی کوردی، لە بەرواری ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ لە زانکۆی سۆران بەڕێوەچوو لەژێر ناوی (هەفتەی دیپلۆماسی کوردی). سەرەتا پ.ی.د. شێروان شەریف قورتاس، سەرۆکی زانکۆی سۆران  ووتاری خۆیان پێشکەش کرد و خۆشحاڵی خۆی دەربڕی لە بەڕێوەچوونی پڕۆژەی هەماهەنگی لەم جۆرە لە نێوان زانکۆی سۆران و نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەڕەنسا، پاشان ڕووناکیان خستەسەر ئاستی زانستی و ئەکادیمی زانکۆی سۆران و هەوڵو قەلایان بۆ بەرەوپەشبردنی پەیوەندییەکانی زانکۆی سۆران و ئاڵوگۆڕە زانستییەکانی و ئەکادیمییەکانی لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە. پاشان بەڕێز فەلاح موستەفا، ڕاوێژکاری باڵای سەرۆکی هەرێم، ووتاری خۆی پێشکەش کرد لە بارەی دیپلۆماسی و ئەزموونی کەسی خۆی، خۆشحاڵی خۆی دەربڕی کە لە زانکۆی سۆران بەشدارە بە باسکردن وخستنەڕووی پرسێکی وەک دیپلۆماسی بە تایبەت وەک کەسێک کە بە ئەزموونی خۆڕسکی خۆی وەک یەکەم سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستانی لە دەرەوە بە هاریکاری کوردستانیانی تر پەرەپێسەندووە و وە ئەمڕۆش ئەو پاشخانە دەوڵەمەندەی خۆی لە ئەزموونی سیاسی و دیپلۆماسی لە سەرۆکایەتی هەرێم بەکاردەخات وەک ڕاوێژکاری باڵای سەرۆکی هەرێم.

لە دوتوێی بەشی یەکەمدا، د. عەلی دۆڵەمەڕی نوێنەری حکومەتی هەرێم لە فەڕەنسا و هاوکارانی لە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم کورستان لە فەڕەنسا ڕووناکییان خستەسەر پڕۆژەی هەفتەی دیپلۆماسی کوردی و ناوەڕۆک و سەرەتای دروستبوونی پڕۆژەکە هەر لە ساڵی ٢٠٢١ ەوە پاشان بەردەوامبوونی لە ٢٠٢٢. پاشان نوسینی پەرتووکێک پشتبەست بە هەردوو هەفتەی دیپلۆماسی کوردی بە تایبەت لە ساڵی ٢٠٢١ کە ڕاستەوخۆ لەڕێگەی زوومەوە هەر یەک لە نوێنەرەبەرێزەکان و ڕاوێژکار و سەرۆکی فەرمانگە تێیدا بەشداربوون، لەم نێوەندەدا توێژەران و فێرخوازانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بە تایبەت زانکۆی سۆران بەشداریکەری سەرەکیبوون لە پرسیارەکانیان و هەمی گەورەیان بۆ بە ئەرشیڤکردن و نوسینەوەی دیپلۆماسی هەرێمی کورستان وەک پێویستییەکی گرنگی دیپلۆماسی کوردستانی. لە کۆتایی تەوەری یەکەمدا پەرتووکی (دیپلۆماسی و هزری سیاسی کوردستانی) بە کورتی پێشکەشکرا و تەوەرە سەرەکییەکانی خرایەڕوو، پاشان گرنگی و خاڵی بەهێزی وەک سەرچاوەیەک و ماددەیەکی خام بۆ توێژەران و فێرخوازان بە تایبەت خرایەڕوو.

لە تەوەری دووەمدا هەریەک لە بەڕێزان هەڵگورد ساڵەیی ڕاوێژکاری پڕۆتۆکۆڵ و دیپلۆماسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هەردوو پسپۆڕی زانکۆی سۆران د. مهدی مصطفى فقێ و د. موسلح ئیروانی و بەرێوەبەری تەوەر د. سالار سوار ئیسماعیل لە ڕەهەندە جیاوازەکانەوە هەڵسەنگاندیان بۆ پەرتووکی (دیپلۆماسی و هزری سیاسی کوردستانی) کرد و شیکاری و پێشنیار و ڕەخنەکانی خۆیان خستەڕوو لە بارەی پەرتووکەکەوە، پاشان جۆرێک ئامادەسازی گفتوگۆ لەسەر پاشخانی ئەکادیمی پەرتووکەکە کرا لە ڕووی مێتۆدۆلۆجی و شێوازی داڕشتەی بە تێگەیشتنە فەڕەنسییەکە و لێڕوانینی لە چوارچێوەی ئەکادیمیاکانی کوردستان. لەم بارەیەوە سەرۆکی زانکۆی سۆران سەرنج و پێشنیاری خۆی خستەڕوو کە بەشێوەکی هەماهەنگی بتوانرێت لە داهاتوودا ئاڵوگۆڕی پسپۆڕ بکرێت لەنێوان زانکۆکانی فەڕەنسا و سۆران بە تایبەت بۆ پرسی مێتۆدۆلۆجی و شێوازی نوسینی توێژینەوە، کە دەکرێت و سود و گرنگییەکی گرنگی هەبێت بۆ بەرەوپێشچوونی شێوازی تری توێژینەوە.

هەریەک لە پسپۆرانی زانکۆی سۆران پێشنیاری خۆیان خستەڕوو بۆ چاپەکانی تری پەرتووکەکە و بەشداربوونی پسپۆرانی هەر یەک لە چوار زانکۆ بەشداربووەکە لەم هەفتەی سێهەمی دیپلۆماسی کوردی یە لە بەرهەمەکانی تری نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەڕەنسا. 

هاوبەشکردن لەسەر :

© سەرجەمی مافەکان پارێزراوە - نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەفەرەنسا - 2022' سایتی ئاگاداری یاسایی لەلایەن گروپی ئاڤێستاوە دروستکراوە