سەرەکی هەواڵ و چالاکییەکان هەواڵ

دیدار و چالاکییەکانی وەزیر و بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە پاریس

Alternate Text

بەڕێز سەفین دیزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە ٢٥ تا ٢٦ی ئازاری ٢٠٢٤ لە سەردانێکی کاردا بوو بۆ پاریس کۆمەڵێک  کۆبوونەوە و دیداری سیاسییی ئەنجامدا.

بە یاوەری د. محەمەد شوکری، بەڕێوەبەری دەستەی وەبەرهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەڕێز عەلی دۆڵەمەری، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا، بەڕێز سەفین دیزەیی، لە دەستپێکی سەردانەکەی لەگەڵ بەڕێز ئـارنـۆوڵـد نـیـگـاتـچـا، جێگری سەرۆکی شارەوانی شاری پاریس و بەرپرسی ئەوروپا و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و فرانکۆفۆنی، کۆبویەوە. لە کۆبونەوەکەدا تیشک خرایە سەر پتەوکردنی پەیوەندییەکان و هەماهەنگی زیاتری نێوان پاریس و هەولێر، وەک دوو دەسـتـە خـوشـک، بەتایبەتی لەبوارەکانی ئابوری و ڕۆشنبیری و وەرزشی. هەردوولا جەختیان لەسەر پابەندبوون و جێبەجێکردنی یـاداشـتـنـامـەی دەسـتـە خـوشـکـی ھـەولـێـر - پـاریـس کردەوە که له نێوان هه ڕدوو پایته خت له ١٥ی ته مموزی ٢٠١٩ واژۆ کراوە.

دواتر، شـانـدی حـکـومـەتـی هـەرێـم سەردانى نـوێـنـەرایـەتـی حـکـومـەتـی هـەرێـمـی کـوردسـتـانى لە فەڕەنسا کرد و لـەگـەڵ د. عـەلـی دۆلـەمـەری نـوێـنـەری حـکـومـەتـی ھـەرێـم لـە فـەرەنـسـا و سـتـافـی نـوێـنـەرایـەتـی کـۆبـوونـەوە. لـە دەسـتـپـێـکـدا نـوێـنـەری حـکـومـەتـی ھـەرێـم لـە فـەرەنـسـا وێـرای دەربـڕیـنـی خـۆشـحـاڵـی خـۆی بـەسـەردانـەکـەی شـانـدی حـکـومـەتـی ھـەرێـم بـۆ پاریـس، ھـاوکـات کـورتـەیـەکـی لـەبـارەی کـار و پـەیـوەنـدیـیـەکـانـیـان لەگـەڵ فـەرمـانـگـە و دامـەزراوە فـەرمـیـەکـانـی وڵاتـی فـەرەنـسـا و ئـەرک و بـەرنـامـەیـان بـۆ داھـاتـوو خـسـتـەڕوو.
دواتـر ھـەریـەک لـە بـەرپـرسـی فـەرمـانـگـەی پـەیـوەنـدیـیـەکـانـى دەرەوە و سـەرۆکـی دەسـتـەی وەبـەرھــێـنـان ئـامـاژەیـان کرد بـە ڕۆڵـی نـوێـنـەرایـەتـی حـکـومـەتـی ھـەرێـمـی کـوردسـتـان لـە کـۆمـاری فـەرەنـسـا لـە بـەھـێـزکـردنـی پـێـگـەی کـورد و پـەیـوەنـدیـیـەکـانـیـان لـەگـەڵ وڵاتـی نـاوبـراو. هـەروەهـا کـارەکـانـیـان لـە ڕابـوردوو و ئـێـسـتـاشـدا بـەرز نرخانـد و ھـیـوای بـەردەوامـیـان بـۆ خـواسـتن.

لە درێژەی کۆبوونەوەکان، بەڕێز سەفین دیزەیی و شاندی یاوەری، چاویان کەوت بە خاتوو سورەییا کەرەم، بەڕێوەبەری ڕێکخراوی مێدێفی نێودەوڵەتی لە ڕۆژهەڵاتی نزیک و ناوەڕاست (MEDEF International (Mouvement des Entreprises de France)). لە دیدارێکدا، باس لە فراوانکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان فەرەنسا و هەرێمی کوردستان کرا و تیشک خرایە سەر گەشەسەندنی ئابووری لە کوردستان و پێگە ستراتیژیەکەی کە ئەتوانرێ ببێتە شوێنێکی گونجاو بۆ وەبەرهێن و کۆمپانیا فەرەنسییەکان.
دواتر بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حکوومەتی ھەرێم چاووی کەوت بە خاتوو ماری کریستین ئۆگلیش، جێگری بەرپرسی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی پاریس ئیل دو فرانس. لە میانی دیدارەکەیاندا بەڕێز سەفین دیزەیی تیشکی خستە سەر کەشی لەباری هەرێمی کوردستان بۆ وەبەرهێنەرانی بیانی، بە تایبەتی دوای چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی زیاتر لەبارکردنی ژینگەی بازرگانییەکەی و ئالوگۆری دەرەکی. لە بەرامباردا ژووری بازرگانی و پێشەسازی پاریس ئامادەییان دەربری بۆ هاوکاری کردن بۆ ئەوەی کە ژووری بازرگانی و پیشەسازی کوردستان ببیتە ئەندام لە ژووری بازرگانی و پێشەسازی نێودەولەتیدا.

یەکەم ڕۆژی سەردانەکەی بەڕێز سەفین دیزەیی، بە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ بەڕێز ستیڤن مارچیسۆ، ڕاوێژکاری دیپلۆماسی بەڕێز گابرێل ئاتال، سەرۆک وەزیرانی فەرەنسا کۆتایی هات. لـەدەسـتـپـێـکـدا بـەرپـرسـی فـەرمـانـگـەی پـەیـوەنـدیـیـەکـانـی دەرەوەی حـکـومـەتـی ھـەرێـم، کـورتـەیـەکـی لـەبـارەی دوایـن پـێـشـھـات و گـۆڕانـکـاریـیـەکـانـی ھـەرێـمـی کـورسـتـان و عـێـراق و نـاوچـەکـە بـە گـشـتـی بـاسـکـرد، و ھـاوکـات سـوپـاس و پـێـزانـیـنـی حـکـومـەت و گـەلـی کـورسـتـانـی پـێـشـکـەش بـە حـکـومـەت و گـەلـی فـەرەنـسـا کـرد کـە ھـەمـیـشـە و لـە ھـەمـوو بـارودۆخـێـکـدا ھـاوکـار و پـاڵـپـشـتـیـکـاری ھـەرێـمـی کـورسـتـان بـوونـە. لە میانی دیدارەکەدا تاوتـوێـی پـەیـوەنـدیـیـەکـانـی ھـەولـێـر و پـاریس کرا و هەردوولا خواستی هاوبەشی خۆیان بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی فەرەنسا و کورد دەربڕی.

لە دووهەمین ڕۆژی گەشتەکەی، بەڕێز سەفین دیزەیی کۆمەڵێک دیدار و کۆبونەوە ئاستبەرزی ئەنجامدا. بە یاوەری د. محەمەد شوکری، بەڕێوەبەری دەستەی وەبەرهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەڕێز عەلی دۆڵەمەری، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا، بەڕێز سەفین دزەیی، سەردانی د. وەدیع ئەلبەتی، باڵیۆزی کۆماری عێراقی کرد لە فەرەنسا و لەگەڵیدا لەبارەی ئامانجی سەردانەکەیان بۆ فەرەنسا و دوایین پێشهاتەکانی کوردستان و عێراق وتووێژیان کرد. بەرێز سەفین دیزەیی سوپاسی باڵیۆز و تیمەکەی کرد لەمەر پێشوازی لێکردنیان. لای خۆشیەوە باڵیۆزی عێراق وێرای بەخێرهێنانی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حکوومەتی ھەرێم و شاندی یاوەری خۆشحاڵی خۆی نیشاندا بە سەردانەکەی بەڕێزیان بۆ باڵیۆزخانەی عێراق و ئامادەیی خۆی بۆ هەموو پاڵپشتی و هاوکارییەک نیشاندا و دووپاتی کردەوە کە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزخانەی عێراق لە فەرەنسا، ئەرکی هاوبەشیان هەیە بۆ خزمەتکردنی رەوەندی کوردی و عێراقی لە فەرەنسا. لە کۆتایی دیدارەکەش گفتوگۆ لەسەر رەوشی هەرێمی کوردستان و عێراق و چەند بابەتێکی دیکەی پەیوەندیدار بە پەیوەندییەکانی سێ لایەنە کرا.

دواتر شاندە باڵاکە چووە وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا و لەلایەن بەڕێز ئیمانوێل سوکێت کارگێڕی دەوڵەت و جێگری بەڕێوەبەری باکووری ئەفریقا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە وەزارەتی دەرەوەی حکومەتی فەرەنسا پێشوازیان لێکرا. لە گفتوگۆکاندا تیشک خرایە سەر پێویستی بەردەوامیدان بە هاوکارییەکانی نێوان وڵاتی فەرەنسا و هەرێمی کوردستان دژی ئاڵنگاریی و ئاستەنگە هاوبەشەکان و ھـەردوولا ھـاوڕا بـوون لـە بـەرەوپـێـشـبـردنـی پـەیـوەنـدیـیـەکـانـیـان، بـەتـایـبـەت لـەبـوارەکـانـی ئەمنی و ئـابـوری و بـازرگـانـیـدا.

پاش نیوەرۆی هەمان رۆژ، بەڕێز سەفین دیزەیی و شاندی یاوەری لەلایەن بەڕێز ژان لویس بۆرلانگس، سەرۆکی لیژنەی کاروباری دەرەوەی ئەنجوومەنی نیشتمانی پێشوازییان لێکرا. لە دیدارێکدا، پەیوەندییەکانی  نێوان فەرەنسا و هەرێمی کوردستان و بارودۆخی ئەمنی و سیاسی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا.

سەردانەکەی شاندی حکومەت بە بەشداری کردن لە بۆنەی نەورۆز، سەری ساڵی کوردی، کە بۆ یەکەم جار لە تەلاری ئەنجومەنی پیرانی فەرەنسا ڕێکخرابوو کۆتایی هات. بۆنەکە بە ئامادەبوونی خاتوو نیکۆل دورانتۆن، سێناتۆر و سەرۆکی گروپی دۆستایەتی فەرەنسا و عێراقی لە ئەنجومەنی پیران، سێناتۆر کریستیان کامبۆن، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەنجومەنی پیران بۆ پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، بەڕێز فیلیپ گۆجۆن، سەرۆکی شارەوانی پاریسی ١٥، د. وەدیع ئەلبەتی، باڵیۆزی کۆماری عێراق بۆ فەرەنسا، د. فرێدریک تیسۆ، یەکەم کونسوڵی گشتی فەرەنسا بۆ کوردستان, د. کەنداڵ نەزان، سەرۆکی ئینستیتیوتی کوردی لە پاریس، هەروەها ئامادەبوونی ژمارەیەکی باشی سیاسەتمەدار، پەرلەمانتار، سیناتۆر، دیپلۆماتکاران و رەوەندی کوردی رێکخرابوو. بەڕێز سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە وتەیەکدا ئاماژەی بەوە کرد کەوا نەورۆز یەکێکە لەو ڕۆژانەی کە خەڵکی کوردستان زۆر بە بایەخی دەزانن، هەروەها بۆ خەڵکی کوردستان زۆر مانادارە و ڕۆژی تازەیە و دژی چەوساندنەوەیە. بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هیوای خواست لە وڵاتانی دیکەش هاوشێوەی فەرەنسا، یادە خۆشەکانی کوردستان بکرێتەوە نەک بە تەنیا یادە ناخۆشەکانی. لەبارەی کێشەی نێوان هەولێر و بەغدا بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند کە نائومێد نین لەوەی کە کێشەکانی نێوانیان چارە نەکرێن. گوتیشی، ئەگەر ئیرادەیەکی بەهێز هەبێت کێشەکان بە زووترین کات چارە دەکرێن.

هاوبەشکردن لەسەر :

© سەرجەمی مافەکان پارێزراوە - نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەفەرەنسا - 2022' سایتی ئاگاداری یاسایی لەلایەن گروپی ئاڤێستاوە دروستکراوە