سەرەکی هەواڵ و چالاکییەکان هەواڵ

سەرۆک ماکرۆن و سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لەمەڕ بارودۆخی ناوچەکەوە کۆبوونەوە

Alternate Text

سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەرێز نێچیرڤان بارزانی بە فەرمی، لە بەرواری ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ لەلایەن سەرۆکی فەڕەنسا، بەڕێز ئیمانوێل ماکرۆن لە کۆشکی ئەلیزێ پێشوازی لێ کرا..

هەردوو سەرکردە له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كى دووقۆڵيدا تاوتوێی په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستانیان کرد، بەتایبەت بابەتی ڕێککەوتننامەی ستراتیژی نێوان فەڕەنسا و عێراق و چۆنێتی پابەندبوونی هەردوولایەن و سودوەرگرتنی هەرێم لەم ڕێککەوتننامەیەدا. پاشان پرسی ئامادەیی فەڕەنسا لە عێراق لە ڕووی سیاسی و سەربازی و شەڕی دژ بە داعش و هەموو ئەو جومگانەی تر کە پێویست بووە  فەڕەنسا پشتگیری عێراق و هەرێمی کوردستان بکات کە  وەک هەمیشە پشتیوانی خۆیانیان پێشکەشکردووە، سەرۆکی هەرێم پێزانینی خۆی لەم بارەیەوە دوپات دەکاتەوە بۆ سەرۆک ماکرۆن.

هەروەها په‌يوه‌ندييەکانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و چارەسەرکردنی كێشه‌كان تەوەرێکی تری سەرەکی کۆبوونەوەکەبوون،  لەبەرامبەردا سەرۆک ماکرۆن دووپاتی پشتیوانی خۆی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان کردۆتەوە و ئامادەیی خۆیی دەربڕییووە هەرچۆنێک بتوانێت هاوکار بێت لە چارەسەری ئەم کەشەیەدا.

پاشان دۆخى ئاڵۆزى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست توێیەکی تری گفتوگۆکان بوون، هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ گرنگيى هه‌وڵه‌كان بۆ ڕێگرتن له‌ ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى شه‌ڕ‌ و پاراستنى خه‌ڵكى سڤيل و گه‌يشتنى هاريكاريى مرۆيى كردۆتەوە و هاوڕابوون كه‌ ئاڵۆزبوونى زياترى دۆخه‌كه‌، ئارامى و سه‌قامگيريى ناوچه‌كه‌ ده‌خاته‌ مه‌ترسييه‌وه‌.

دوايين پێشهاته‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و مه‌ترسييه‌كانى داعش، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه‌، دۆخى سووريا و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

لە کۆتاییدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە فەرمی بانگهێشتی سەرۆک ماکرۆنی کردووە بۆ هەرێمی کوردستان ئەویش لە چوارچێوەی سەردانەکەی سەرۆک ماکرۆن بۆ عێراق لە ماوەی داهاتوودا.

هاوبەشکردن لەسەر :

© سەرجەمی مافەکان پارێزراوە - نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەفەرەنسا - 2022' سایتی ئاگاداری یاسایی لەلایەن گروپی ئاڤێستاوە دروستکراوە