سەرەکی هەواڵ و چالاکییەکان هەواڵ

چاوپێکەوتن لەگەڵ رێکخراوی کوردینالکۆ

Alternate Text

لە بەرواری ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەڕەنسا چاوی کەوت بە ئەندامان و سەرۆکی رێکخراوی کوردینالکۆ لە پاریس. لە میانی ئەم چاوپەکەتنەدا رووناکی خرایەسەر کارو چالاکییەکانی رێکخراوەکە لە دەرەوە و ناوەوەی ئینالکۆ. 

کوردیناکۆ، رێکخراوێکە پێکهاتووە لە خوێندکارانی کوردۆلۆژی لە ئینالکۆ کە لە ساڵی ٢٠١٩ ەوە دامەزراوە لە پێناو ناساندن و رووناکی خستنەسەر کولتوری کوردی لە دەرەوە و ناوەوەی ئینالکۆ. لە ئێستادا ئەندامانی کۆمەڵەکە بەتەواوەتی نوێکراوەتەوە و لە حەوت ئەندام پێکهاتوون، سەرۆکی کۆمەڵەکە لە ئێستادا خۆی لە قۆناغی سێهەمی بەکالۆریۆسە، بە ناوی جان ئۆرنێک. 

ئینالکۆ، لە ئێستادا لە تەواوی ئەوروپا، تاکە دامەزراوەی زانکۆییە کە لە بەکالۆریۆسەوە بۆ دکتۆرا لە بەشی کوردۆلۆژی خوێندکار وەردەگرێت و بە زمانی کوردی دەتوانن بخوێنن. 

ئینالکۆ کورتکراوەی (پەیمانگای نیشتیمانی زمان و شارستانیەتەکانی ڕۆژهەڵات)ە، لە ١٦٦٩ زیاتر خوێندنی زمانی کۆن بووە بەڵام لە ١٧٩٥ ەوە زمانی ڕۆژهەڵاتیشی لە خۆی گرتووە. لە ساڵی ١٩٤٨ ەوە بەشی کوردۆلۆژی کراوەتەوە.

هاوبەشکردن لەسەر :

© سەرجەمی مافەکان پارێزراوە - نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەفەرەنسا - 2022' سایتی ئاگاداری یاسایی لەلایەن گروپی ئاڤێستاوە دروستکراوە