سەرەکی خزمەتگوزارییەکان %D8%A8%DA%95%D9%88%D8%A7%D9%86%D8%A7%D9%85%DB%95%DB%8C%20%D9%84%DB%95%DA%98%DB%8C%D8%A7%D9%86%D8%AF%D8%A7%D8%A8%D9%88%D9%88%D9%86%20

Alternate Text

هەواڵنامەی مانگانە

بەشداری بکە لە لیستی ئیمەیڵەکانمان بۆ وەرگرتنی نوێکردنەوە ئاساییەکان لەسەر

"ئەو وردەکاریانەی کە دەیدەیت تەنها لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بەپێی سیاسەتی پاراستنی داتای ئێمە دەپارێزرێت و لەگەڵ هیچ لایەنێکی سێیەمدا هاوبەشی ناکرێت"

بڕوانامەی لەژیاندابوون (بەرحەیاتی)

Alternate Text

بڕوانامەی لەژیاندابوون یان ژیانمان یان (بەرحەیاتی)، بروانامەیەکە کە پشتڕاستی لەژیاندابوونی کەسی داواکار دەکاتەوە کاتێک لە دامودەزگایەکی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای بەرحەیاتی لێدەکرێت. ئەو هاونیشتیمانیانەی کە لە فەرەنسا دەژین و داوای  بڕوانامەی لەژیاندابوونیان لێدەکرێت، دەتوانن لە رێگەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە لە فەرەنسا، ئەو بەڵگەنامەیە بەدەست بهێنن بۆ راییکردنی کارووبارە ئیدارییەکانیان لە دام و دەزگاکانی هەرێمی کوردستان وەک وەرگرتنی مووچەی خانەنشینی یان هەر کارووبارێکی دیکە.

 

بەڵگەنامە داواکراوەکان بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی لەژیاندابوون یان (بەرحەیاتی) :

- کۆپییەک لە ناسنامەی باری شارستانی عێراقی یان کارتی نیشتیمانی عێراقی یان پاسپۆڕتی عێراقی
- وێنەیەکی نوێی رەنگاوڕەنگ قەبارە پاسپۆڕت
- ناونیشانی نیشتەجێبوونی تەواوەتی داواکار لە وڵاتی فەرەنسا
- ژمارەی تەلەفۆن


ڕێکار و هەنگاوەکان :

بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی لەژیاندابوون یان (بەرحەیاتی)، پێویستە داواکار لە ئۆفیسی نوێنەرایەتی حکومەت ئامادەبێت لە کاتی داواکاریەکە. ئەگەر  داواکار نەتوانێت، بەهەر هۆکارێک، ئامادەیی هەبێت لە ئۆفیسی نوێنەرایەتی حکومەت، دەبێت لە شارەوانی ئەو ناوچەیەی ئێستا لێیدەژی بەڵەگەنامەیەکی لەژیاندابوون درووست بکات و بە پۆست بۆ ئۆفیسی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بنێرێت. مەرجە بەڵگەنامەکە ٣ مانگ زیاتری بەسەردا تێپەڕنەبووبێت. پێویستە بەڵگەنامەکانی تر بە رەنگاوڕەنگ کۆپی بکرێت و لەگەڵ ناردنی بەڵگەنامەکان زەرفێکی ئامادەکراویش بنێردرێت کە پول و ئەدرەسی تەواوی داواکاری لەسەر بێت. دوای دڵنیابوونەوە لە درووستی بەڵگەنامەکان، نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەر لەرێگەی پۆستەوە بڕوانامەی لەژیاندابوونەکە بۆ داواکار ئەنێرێتەوە.

 

هاوبەشکردن لەسەر :

© سەرجەمی مافەکان پارێزراوە - نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەفەرەنسا - 2022' سایتی ئاگاداری یاسایی لەلایەن گروپی ئاڤێستاوە دروستکراوە