سەرەکی کۆماری فەرەنسا ئەنستیتوتی فەرەنسی لە هەولێر

Alternate Text

هەواڵنامەی مانگانە

بەشداری بکە لە لیستی ئیمەیڵەکانمان بۆ وەرگرتنی نوێکردنەوە ئاساییەکان لەسەر

"ئەو وردەکاریانەی کە دەیدەیت تەنها لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بەپێی سیاسەتی پاراستنی داتای ئێمە دەپارێزرێت و لەگەڵ هیچ لایەنێکی سێیەمدا هاوبەشی ناکرێت"
Alternate Text

پەیمانگای فەرەنسی لە هەولێر ناوەندێکی کولتووری، فەرمییە و سەر بە پەیمانگای فەرەنسییە لە عێراق کە بارەگا سەرەکیەکەی لە شاری بەغدایە. هاوكات بەشێکیشە لە تۆڕی جیهانیی پەیمانگا فەرەنسییەکان کە زیاتر لە ٢١٠ پەیمانگا لەخۆدەگرێت و کار بۆ پێشخستنی زمان و کولتووری فەرەنسی دەکەن لە سەرانسەری جیهاندا.

پەیمانگاکە لە ساڵی ٢٠٠٩ دامەزراوە و ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان فەرەنسا و هەرێمی کوردستان. ئەرکە سەرەکییەکانی پەیمانگا خۆی لە نزیککردنەوەی کولتوورە جیاوازەکان و پاڵپشتیکردنی کولتووریی ناوخۆیی و هاوکاریکردن لە پەرەپێدانی درێژخایەنی کەرتی ڕۆشنبیری و گەشەکردنی کولتووری فرانکۆفۆنی لە ناوچەکەدا دەبینێتەوە. بۆ ئەم مەبەستەش، پەیمانگاکە چەندین چالاکیی کولتووری و هونەری جۆراوجۆر ڕێکدەخات. هاوكات پەیمانگاکە گرنگییەکی تایبەتیش بە فێربوونی زمان دەدات، جگە لە خولەکانی زمانی عەرەبی و کوردی سۆرانی، پەیمانگاکە خولی جۆراوجۆری زمانی فەرەنسی پێشکەش دەکات کە لەگەڵ پێداویستییەکانی خوازیاراندا دەگونجێن.

پەیمانگاکە کتێبخانەیەکی میدیایی دەوڵەمەند (کتێب، گۆڤار و کەرەستەی مۆڵتیمیدیا) و ئۆفیسی "کەمپوس فرانس" (Campus France) لەخۆدەگرێت بۆ ڕێنماییکردنی ئەو خوێندکارانەی دەیانەوێت لە زانکۆکانی فەڕەنسادا بخوێنن. هەروەها پەیمانگاکە ناوەندێکی فەرمییە بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوە نێودەوڵەتییەکانی توانستی زمان وەک (DELF, DALF, TCF)، کە بۆ داهاتووی ئەکادیمی و پیشەیی خوێندکاران زۆر گرنگن. پرۆگرامی خوێندن لەم ناوەندەدا لەسەر بنەمای چوارچێوەی هاوبەشی ئەوروپی بۆ زمانەکان (CECRL) داڕێژراوە، کە یارمەتی خوێندکاران دەدات بەپێی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان پەرە بە ئاستی خۆیان بدەن. 

پەڕەی فەرمی پەیمانگای فەرەنسی لە هەولێر

هاوبەشکردن لەسەر :

© سەرجەمی مافەکان پارێزراوە - نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەفەرەنسا - 2022' سایتی ئاگاداری یاسایی لەلایەن گروپی ئاڤێستاوە دروستکراوە