سەرەکی گەشت بۆ فەرەنسا %D8%AE%D9%88%DB%8E%D9%86%D8%AF%D9%86%20%D9%84%DB%95%20%D9%81%DB%95%D8%B1%DB%95%D9%86%D8%B3%D8%A7

Alternate Text

هەواڵنامەی مانگانە

بەشداری بکە لە لیستی ئیمەیڵەکانمان بۆ وەرگرتنی نوێکردنەوە ئاساییەکان لەسەر

"ئەو وردەکاریانەی کە دەیدەیت تەنها لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بەپێی سیاسەتی پاراستنی داتای ئێمە دەپارێزرێت و لەگەڵ هیچ لایەنێکی سێیەمدا هاوبەشی ناکرێت"

خوێندن لە فەرەنسا

زانکۆیەکانی فەڕەنسا یەکێکە لەو زانکۆیانەی ڕێژەیەکی بەرچاو خوێندکاری بیانی لە خۆدەگرێت بەڵام بە گشتی خوێندکارانی ئەوروپی و ئەنگلۆسەکسۆن و فرانکۆفۆن و پڕۆگرامەکانی ئاڵوگۆڕی زانکۆکانن. زانکۆیەکانی فەڕەنسا زیاتر سەر بە کەرتی گشتین و زانکۆی ئەنتەرناشناڵیشی بە زمانی ئینگلیزی بە بەربڵاوی لە هەموو شارە گەورەکان هەیە. 

خوێندن لە زانکۆکانی سەر بە کەرتی گشتین  بە خۆڕاییە و تەنها نرخی ناوتۆمارکردن دەدرێتە زانکۆیەکە بەڵام هەرچی زانکۆ نێودەوڵەتی و تایبەت و بەشێک لە ئیکۆڵە پسپۆڕەکانە بە پارەیە کە بڕەکەی لە زانکۆیەکەوە بۆ زانکۆیەکی تر دەگۆڕدرێت. 

خوێندکارانی بیانی و نێودەوڵەتی ئەگەر ئەوروپی نەبن پێویست دەکات بە فلتەری ماڵی نێودەوڵەتی هاوپێچ بە هەر زانکۆیەک تێپەڕببن. ئەم بەشە نێودەوڵەتییە بە پێی پێوەری زانکۆیەکە هەڵسەنگاندن بۆ خوێندکاردەکات.

خۆناونوسین و پێشکەشکردنی داواکاری :

- بە شێوەکی گشتی خۆ ناونووسین بۆ ماستەر یەک و ماستەر دوو لە مانگی حوزەیران و تەمموزدایە بەڵام پڕکردنەوەی فۆڕم و پێشکەشکردنی داواکاری لە مانگی شوبات و ئاداردایە، هەرچی خوێندنی دکتۆرایە داواکاری پێشکەشکردن لە سەرەتای ساڵی نوێوە دەست پێ دەکات و خۆ ناونووسین دەکەوێتە مانگی ئەیلول و تشرینی یەکەم.

- ئەو خوازیارەی داواکاری خوێندن پێشکەش دەکات دەبێت بە لایەنی کەم ئاستی زمانی (B2) ی هەبێت، بەڵام زۆربەی زانکۆیە دیارەکانی فەڕەنسا ئاستی (C1) داوا دەکەن بە تایبەت بۆ بەشەکانی زانستە مرۆڤایەتییەکان و یاسا، هەرچی بەشە زانستییەکان و پڕاکتیکییەکانە هاوتای زمانی فەڕەنسی ئاستی زمانی ئینگلیزی دەتوانێت جێگرەوەی بێت.

- هەر زانکۆیەک پسپۆڕییەکانی بە پێی زانکۆیەکە دەگۆڕدرێت و ناو و ناونیشانی بەش و لقی زانکۆیەکە بۆ بەدەستهێنانی پسپۆڕییەکی تایبەتە کە هاوتای دەشێت لە زانکۆیەکی تر نەبێت بەڵکو جێگرەوەی هەیە لە زانکۆیەکی تر. هەر لەبەر ئەم هۆکارەشە کە کار بە کرێدی دەکرێت، بەو واتایەی ئەگەر توێژەری بیانی داوا بۆ پسپۆڕییەک پێشکەش بکات بەڵام لە وانەیەک کرێدی پێویستی نەخوێندبێت زانکۆیەکە داوای ئەوەی لێ دەکات لە ئاستێکی نزمترەوە دەست بە خوێندن بکات بۆ پڕکردنەوەی کرێدییەکانی. 

پێداویستییەکانی ئامادەکاری پێشکەشکردنی خوێندن :

- بڕوانامەی ئاستی زمانی فەڕەنسی

- دوو بڕوانامەی پێشوو تر بە وەرگێڕاوی بۆ زمانی فەڕەنسی، بۆ هەر ئاستێکی خوێندن داوای بڕوانامەی شەشی ئامادەیی و هاوشێوەی دەکرێت.

- پشتگیری دارایی لایەنێکی فەرمی

- سی ڤی

- نامەی خواستی خوێندن (lettre de motivation)

- پڕۆژەی توێژینەوە

- فۆڕمی زانکۆیەکە بە پڕکراوی کە ڕاستەوخۆ لە ماڵپەڕی زانکۆیەکەوە دادەگیرێت و پڕدەکرێتەوە.

- وێنەی پاسپۆڕت

 

چەند ماڵپەڕ و زانیارییەکی پێویست :

- بەشێک لە زانکۆیەکانی هەرێمی کوردستان پڕۆگرامی ئاڵوگۆڕی توێژەرانیان هەیە کە ڕێگەیان پێ دەدات ڕاستەوخۆ لە فەڕەنسا بخوێنن بڕوانە لیستی توێژەران >>

-  زۆربەی سەنتەرەکانی زمانی فەڕەنسی بەشی ئۆنڵاینیان هەیە کە خوازیاران دەتوانن خوێندنی زمانی فەڕەنسی دەست پێبکەن بۆ بەدەستهێنانی ئاستی زمانی پێویست کە ڕاستەوخۆ لە ئەنستیتوتی فەڕەنسی لە هەولێر دەتوانن تاقیکردنەوەی ئاستی زمان بکەن کە باوەرپێکراوە لە فەڕەنسا.

- بەشێک لە زانکۆیەکانی فەڕەنسا خوێندنیان لە دوورەوە هەیە کە بە ئۆنڵاین دەخوێندرێت ئەمەش هاریکاری خوێندکاران دەکات بڕوانامەیەکی ئاست بەرزی فەڕەنسی بە زمانی فەڕەنسی بەدەست بهێنن لە دوورەوە.

- بۆ خوێندکارانی دکتۆرا دەتوانن لە زانکۆیەکانی هەرێمی کوردستان بخوێنن لەگەڵ هەبوونی دووەم بەرێوەبەری نامەی دکتۆرا لە فەڕەنسا، بۆ ئەم مەبەستەش ڕاستەخۆ دەتوانرێت لەگەڵ بەرێوەبەرێکی نامەی دکتۆرای فەڕەنسی پەیوەندی ببەسترێت.

ماڵپەری زانکۆی پاریسی یەک سۆربۆن - پەنتێئون

ماڵپەری زانکۆی لیون دوو

ماڵپەری زانکۆی ستراسبۆرگ

ماڵپەری زانکۆی دۆفین

لیستی زانکۆ حکومییەکانی فەرەنسا

لیستی زانکۆ ئەهلییەکان

لیستی چەند سەنتەرێکی فێربوونی زمانی فەڕەنسی :

ئەلیانس فرانسز

کاڤیلام - ڤیشی

پەیمانگەی کەمپوس بۆ زمان

بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر دەتوانرێت سەردانی ماڵپەڕی کەمپوس فرانس بکرێت کە زانیاری پێویستی سەبارەت بە زانکۆیەکانی فەڕەنسا تێدا بڵاوکراوەتەوە.

لینکی کەمپۆس فرانس

 

هاوبەشکردن لەسەر :

© سەرجەمی مافەکان پارێزراوە - نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەفەرەنسا - 2022' سایتی ئاگاداری یاسایی لەلایەن گروپی ئاڤێستاوە دروستکراوە