سەرەکی
گەشت بۆ فەرەنسا
گەشت و گوزار لە فەرەنسا
هەواڵنامەی مانگانە
بەشداری بکە لە لیستی ئیمەیڵەکانمان بۆ وەرگرتنی نوێکردنەوە ئاساییەکان لەسەر
"ئەو وردەکاریانەی کە دەیدەیت تەنها لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بەپێی سیاسەتی پاراستنی داتای ئێمە دەپارێزرێت و لەگەڵ هیچ لایەنێکی سێیەمدا هاوبەشی ناکرێت"
گەشت و گوزار لە فەرەنسا
زانیاری بۆ گەشت لە کوێ وەربگیرێت : لە ماڵی گەشت و گوزار، لە بەشی زانیاری لە وێستگەکان هەروەها لە فڕۆکەخانەکان. هەر شارێک لە فەرەنسا تایبەتمەندی خۆی هەیە کە بە پێی سروشت و مێژوو جوگرافیای دەگۆڕێت.
باخچەی یاری :
1-دیزنی لاند (Disneyland Paris) : ساڵانە نزیکەی چواردە بۆ پانزدە ملیۆن سەردانکەری هەیە، لە ماوەی بیست و پێنج ساڵی ڕابووردووەوە دیزنی لاند بووەتە یەکەم شوێنی گەشت لە هەموو ئەوروپادا. یەکەم شوێنی گەشتیاری لە فەرەنسادا شوێنەوارە مێژوویەکان یان مۆزەخانەکانی نیە بەڵکو چەند ساڵێکە دیزنی لاند یەکەم شوێنی گەشتیاریە لە فەرەنسادا. فەرەنسیەکان و بیانیەکان پشووی ساڵانەیان لە دزنی لاند دەکەن و لە هۆتێلەکانیدا دەمێننەوە.
گەیشتن بۆ دیزنی لاند :
شەمەندەفەر : هێڵی (RER : A)، لە ناو پاریسەوە هێڵی (A) وەردەگیرێت بۆ چوون بە دیزنی لاند.
ئەدرێس پۆستاڵ :
Bd de Parc, 77700 Coupvray
وێبسایت :
https://www.disneylandparis.com/fr-fr/
2-لو پوی دو فوو (Le Puy du Fou) : دەکەوێتە ناوچەی ڤۆندێ (Vendée) لە ناوەڕاستی ڕۆژئاوای فەرەنسا، نزیکەی سێ کاتژمێر و نیو لە پاریسەوە دوورە. ساڵانە نزیکەی دوو ملیۆن سەردانکەری هەیە. نمایشە مێژووییەکانی زیاتر سەرنجی سەردانکەران بەلای خۆی دا ڕادەکێشێت. لە چەند ساڵی ڕابووردوودا خەڵاتی نێودەوڵەتی باشترین شاری یاری وەرگرتووە لەلایەن تێیا ئەوارد (Thea Award)ەوە، هاوتای خەڵاتی ئۆسکار(Oscar) بۆ پارک و شاری یاری.
ئەدرێس پۆستاڵ :
Puy du Fou - CS 70025 - 85590 Les Epesses
وێبسایت :
https://www.puydufou.com/france/fr
3-فوتوغۆسکۆپ (Futuroscope) : ساڵانە نزیکەی دوو ملیۆن سەردانکەری هەیە، لەسەر بیرۆکە و بابەتی جیاواز کار دەکات، خەونەکانی مرۆڤ وێنا دەکات لە ڕێگەی تەکنەلۆجیای پێشکەوتووەوە، بە سەرنجڕاکێشانی دەنگ و دەرهاویشتنی وێنە لە بۆشایی دا و نمایشی جۆراو جۆر. لەگەڵ بەکارهێنانی ئەو هەموو تەکنەلۆجی و هەمەچەشنیەی دەنگ و ڕەنگ و وێنە، بەشێوەیەکی پەروەردەیی کار دەکات و ئامانج لێی خێزان و منداڵانی نێوان پێنج بۆ پانزدە ساڵانە.
ئەدرێس پۆستاڵ :
Av. René Monory, 86360 Chasseneuil-du-Poitou
وێبسایت :
https://www.futuroscope.com/fr/
ڕێژەی شاری یارییەکان لە فەرەنسا زۆرن کە هەریەکێکیان لەسەر شێوازێک پێک هاتووە و سروشتێکی جیاوازی هەیە بەشێکی تر یاریکردنە لەگەڵ ئاو و ئەکواریۆم : مارینلاند (Marineland)، ئۆسێیانۆپۆلی (Oceanopolis)، یاخود هاوپێچە بە باخچەی ئاژەڵان : لو پال (Le Pal)، نیگلۆلاند (Nigloland)، یاخود لەسەر مێژوو و جۆگرافیای فەرەنسا دروستکراوە : پارک ئەستێریکس (Le Parc Astérix)، ولیبی غۆن ئالپ (Walibi Rhône-Alpes)، ڤولکانیا (Vulcania).
دارستانەکان :
یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی فەرەنسا دارستانەکانییەتی کە خەڵکی دەتوانێت پیاسەی پێدا بکات و پشووی تێدا بدات لە پانتایی تەخت و شاخ و چڕە دارستان پێک دێن لە هەر یەک لە ناوچەکانی پەیی باسک (Pays basque)، ئەلزاس (Alsace)، بغۆتاین(Bretagne)، ئوڤێغن(Auvergne)، کۆرس(Corse).
بەشێک لە دارستانە مێژووی و ئەفسوناوییەکانی فەرەنسا :
1-دارستانی ئیخاتی (Forêt d’Iraty)
2-دارستانی بغۆسێلیاند (Forêt de Brocéliande)
3-دارستانی تغۆنسێ (Forêt de Tronçais)
4-دارستانی گراند شاختخووز (Forêt de la Grande Chartreuse)
5-دارستانی فۆنتەینبلوو (Forêt de Fontainebleau)
6- دارستانی کۆمپیەن (Forêt de Compiègne)
شارە جوانەکان :
1-هەر سێ شارە گەورەکەی فەرەنسا : پاریس(Paris)، لیۆن (Lyon)، مارسیلیا (Marseille)
2-ناوچەکانی کۆت دازیوخ (Côte d’Azur) : لە نیس(Nice)ەوە بە درێژایی بۆ کان(Cannes)هەتا توڵون(Toulon) و کاسی(Cassis)
3-ئانسی (Annecy)
4-بیاریتز (Biarritz)
5-لا رۆشێل (La Rochelle)
6-سانت مالۆ (Saint-Malo)
7-بۆغدۆ (Bordeaux)
8-توڵوز (Toulouse)
9-ستراسبورگ (Strasbourg)
ڕێگاکانی گواستنەوە لە فەرەنسا :
وشکانی : پاس(Bus)، ئۆتۆمۆبێل (Voiture)، پاسکیل (Vélo)، ماتۆڕ (Moto)
ئاسنین : میترۆ(Métro)، تراموەی(Tramway)، شەمەندەفەر (Train)
دەریایی : بەلەم (bateau)، کەشتی (navire)
ڕووبار: کەشتی بچوک (Péniche)، بەلەمی بچوک (Ferry)
هەوایی: فڕۆکە (Avion)، هەلیکۆپتەر (Hélicoptère)، باڵۆن (Montgolfière)
© سەرجەمی مافەکان پارێزراوە - نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەفەرەنسا - 2022' سایتی ئاگاداری یاسایی لەلایەن گروپی ئاڤێستاوە دروستکراوە