سەرەکی گەشت بۆ فەرەنسا %D8%B2%D8%A7%D9%86%DB%8C%D8%A7%D8%B1%DB%8C%20%D9%BE%DB%8E%D9%88%DB%8C%D8%B3%D8%AA

Alternate Text

هەواڵنامەی مانگانە

بەشداری بکە لە لیستی ئیمەیڵەکانمان بۆ وەرگرتنی نوێکردنەوە ئاساییەکان لەسەر

"ئەو وردەکاریانەی کە دەیدەیت تەنها لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بەپێی سیاسەتی پاراستنی داتای ئێمە دەپارێزرێت و لەگەڵ هیچ لایەنێکی سێیەمدا هاوبەشی ناکرێت"

زانیاری پێویست

کەش و هەوا

فەرەنسا کەشێکی مامناوەندی هەیە، چوار ناوچەی کەش و هەوای جیاوازی هەیە، هەر ناوچەیەکی تایبەتمەندی خۆی هەیە، بەشێوەیەکی گشتی دابەس دەبێت بۆ ئەم چوار کەسەی خوارەوە :
کەشێکی ئۆقیانوسی لە بەری ڕۆژئاواوە کە بە تێکڕای ساڵ بارانبارینی هەیە، وە مەودای پلەی گەرمی ساڵانەی تا ڕادەیەک نزمە.
کەشێکی کیشوەری لە بەشی ناوەڕاست و ڕۆژهەڵاتی لەگەڵ هەبوونی تایبەتمەندی هەر یەک لە وەرزەکان، لە نێوان زستانێکی تا ڕادەیەک سارد و هاوینێکی گەرم. 
کەشوهەوای دەریای ناوەڕاست لە باشوری ڕۆژهەڵات لەگەڵ گەرما و ووشکەساڵیەکی هاوینەیی، وە ڕێژەیەکی بەرزی دەرکەوتنی تیشکی خۆر. شەستە بارانەکانی بەشێوەیەکی سەرەکی چڕدەبێتەوە لەنێوان مانگەکانی تشرینی یەکەم و نیساندا، کە بەدرێژایی ئەو ماوەیە کەشێکی ئارام و مامناوەندی هەیە. 
کەش و هەوای شاخاوی، (لە سەرووی ٦٠٠-٨٠٠ مەتر بەرزی) : بارانبارانەکانی ڕێژەیان زۆر بەرزە، لەگەڵ بەفربارین کە سێ بۆ شەش مانگ دەبارێت لە ساڵێکدا. پلەی گەرمی لە هاویندا دەگۆڕێت بە پێی دەرکەوتنی ڕێژەی تیشکی خۆر.

گومرگ لە فەرەنسا :
لەسەر سنورەکانی فەرەنسا، هەروەها وێستگەکانی شەمەندەفەر و فڕۆکەخانەکان، دوو ڕێگەی گومرگی جیاواز هەیە کە پەیوەستە بە سروشت و بڕی کاڵاکان : بە دوو شێوە دابەشی دەکەن، فلتەری سەوز  بۆ ئەوانەی هیچیان نیە ڕایبگەیەنن، فلتەری سور بۆ ئەوانەی کەلوپەلێکیان هەیە بۆ ئاگادارکردنەوە و ئاشکراکردنی. 

لە کاتی گەیشتن وەک کاتی دەرچوون، پێویستە ئەو کاڵایە یان بڕە پارەیەی کە بەهاکەی لە دە هەزار (١٠٠٠٠) ئیرۆ یان هاوتاکانی زیاترە ڕابگەیەنرێت. ئەم پێڕاگەیاندنە بە بێ بەرامبەرە، دەتوانرێت لە ئۆنلاینەوە بکرێت لە ڕێگەی خزمەتگوزاری بەشی گومرگەوە.

بۆ هەموو زانیارییەک لەسەر کاڵا قەدەغەکراوەکان (ماددە هۆشبەرەکان، ساختە، جۆرەکانی ئاژەڵ یان ڕووەک کە مەترسی لەناوچوونیان لەسەرە) یان ئەو کاڵایانەی بەکارهێنانیان سنوردارکراوە (چەک، دەرمان و هتد)، وە بۆ وەرگرتنی زانیاری سەبارەت بە ڕاگەیاندنی بەهاکانت و ناسینەوەی ساختە : ڕاوێژ بە ماڵپەڕی گومرگی فەرەنسی بکە :
http://www.douane.gouv.fr/articles/a12073-voyagez-en-toute-tranquillite

ئەگەر هەر یەک لەو تایبەتمەندییانە لە کاڵای گەشتیار هەبێت و بەشی خزمەتگوزاری گومرگی لێ ئاگادار نەکاتەوە ئەوا لەوانەیە کاڵاکان لەلایەن خزمەتگوزارییەکانی گومرگەوە قۆرخ بکرێت و گل بدرێتەوە و لەوانەیە غەرامەش بکرێت.

زانیاری خزمەتگوزاری گومرگی (لە دەرەوەی شارە گەورەکانی فەرەنسا یان دەرەوەی وڵات) :

+33.1.72.40.78.50
ids@douane.finances.gouv.fr

تێبینی\\ لەوانەیە لە سەرانسەری خاکی نیشتمانیدا پشکنینت بۆ بکرێت.





دراو :
فەرەنسا وەک هەر هەژدە وڵاتەکەی تری یەکێتی ئەوروپا دراوی ئیرۆ بەکاردەهێنێت، ئیرۆ دراوی فەرمی یە لە فەرەنسا. لە هەمانکاتدا، هەندێک جیاوازی و بارودۆخی تایبەت لە ناوچەکانی هەرێمەکانی دەریا هەیە، کە دراوی فرانک (CFP) بەکاردەهێنن : نوڤێل کالێدۆنی، پۆلینێزی فەرەنسی، والیس ئێ فوتونا.

کاتی کردنەوەی دوکان و بازاڕ :
لە فەرەنسا، بە گشتی دوکان و بازاڕ لە کاتژمێر ٩:٣٠ یان ١٠ ی بەیانی هەتاوەکو ٧ یان ٧:٣٠ ی ئێوارە دەکرێنەوە. بەڵام لە شارە گەورەکان کاتژمێرەکانی کراوەنەوەی بازاڕ زیاترە، هەتاوەکو ٨ی شەو یان درەنگتریش دەکرێنەوە. کاتژمێرەکانی کردنەوە لە هەندێک گەڕەکی پڕ جموجۆڵ دەستنیشان کراوە : شانزەلیزێ. 
بازارە گەورەکانی وەک (Printemps Haussmann, Galeries Lafayette, Bon Marché)، لە کاتژمێر ٩:٣٠ بۆ ١٠ هەتاوەکو ٨ی شەو بۆ ٨:٣٠ی شەو بە کراوەیی دەمێننەوە. 
بە گشتی زۆربەی دوکان و بازاڕ لە ڕۆژی یەکشەممە داخراوە هەندێک دوکان و بازاڕ نەبێت بە کراوەیی بۆ جەند کاتژمێرێک دەکرێنەوە. 
ڕۆژانی پشووی فەرمانگە و دام و دەزگا حکومەییەکان و زۆربەی نا حکومیەکانیش شەممە و یەکشەممە یە. دەرمانخانەکان بە نیشانەیەکی (کۆ) ڕەنگی سەز دەناسرێتەوە، کاتی کردنەوەیان هەر وەک دوکان و بازاڕەکانە، لە ڕۆژانی یەکشەممە لە هەر چەند گەڕێکێک یەک دەرمانخانە بە کراوەیی دەمێنێتەوە، وە هەموو شەوێک لە هەر چەند گەڕەکێک دەرمانخانەیەک دەبێتە ئێشکگر و بیست و چوار کاتژمێر کراوە دەبێت.

کارەبا :
کارەبا لە فەڕەنسا بە ٢٢٠ ڤۆڵت کار دەکات، پلاکی کارەبا لە جۆری ئی یە (Prise type E)ە. ئەگەر گەشتیار بەرهەمێکی کارەبایی لەگەڵ خۆی بێنێت، پێویستە ئەداپتەری گونجاو بۆ پلاکی کارەبا بەکاربهێنێت. هەروەها بەپێی بەرهەمە کارەباییەکە لەوانەیە کارەبا گۆڕێک پێویست بێت (110V-220V).

هێڵی تەلەفۆنی مۆبایل :
لە فەرەنسا کۆمەڵێک هێڵی تەلەفۆنی هەیە دیارترینینان : (Free, Orange, SFR, Bouygues)، لە ڕێگەی گرێبەستی درێژخایەن یان کورتخایەن دەکرێت ڕاستەوخۆ لە ئۆنلاینەوە یان لە ئۆفیسەکانی خۆیان لە هەموو شار و شارۆچکەکانی فەرنساوە. پێویست دەکات کارتی بانقی هەبێت بۆ هەریەکێکیان. هێڵی ئەنتەرنێت بە بێ بەشداری کردنی گرێبەست هەیە لە دوکانی تاباک (TABAC) بەردەستە بە ناوی (Lycamobile).

ژمارەی فریاگوزاری خێرا لە فەرەنسا :
١٧ پۆلیس، ١٥ هاوکاری تەندروستی خێرا، ١٨ ئاگرکوژێنەوە، ١١٩ ژمارەی فریاگوزاری خێرا بۆ هەبوونی مەترسی لەسەر منداڵ، ١١٤ ژماری فریاگوزاری خێرا بۆ نەبیست، ١٩٦ ژمارەی فریاگوزاری خێرا لە دەریادا، ١٩١فریاگوزاری ڕووداوی هەوایی لە فڕۆکەدا. 

وێستگە و فڕۆکەخانە گرنگەکان :

وێستگە و فڕۆکەخانە گرنگەکان لە فەڕەنسا بۆ ناوخۆی و نێودەوڵەتی زیاتر بەسەر شارە گەورەکاندا دابەش بووە، لە هەموو فڕۆکەخانە و گەراجی قیتار و پاسێک ئۆفیسێک هەیە بە گشتی دەنوسرێت (Information)، (Tourisme Information) یان ناوی کۆمپانیای فڕۆکە، قیتار، پاسەکە دەنوسرێت. لەم ئۆفیسە دەتوانرێت زانیاری و نەخشەی ئەو شارە وەربگیرێت هەتاوەکو لە ڕێگەیەوە بتوانرێت ڕێگەی چوون بۆ جێگەیەکی دی یان هۆتێل بدۆزرێتەوە. 

گرنگترین فڕۆکەخانە نێودەوڵەتییەکان :
فڕۆکەخانەی شارل دو گۆل (Charles de Gaulle International Airport) لە باکوری پاریسەوە، کورتکراوەکەی (CDG).
فڕۆکەخانەی نیس کۆت دازیوخ (Nice-Côte d'Azur Airport) لە نیس، کورتکراوەکەی (NCE). 
فڕۆکەخانەی لیۆن سانت ئیگزیوبێخی (Lyon Saint-Exupéry Airport) لە لیۆن، کورتکراوەکەی (LYS). 
فڕۆکەخانەی ماخسەی پغۆڤانس (Marseille Provence Airport) لە ماخسەی، کورتکراوەکەی (MRS). 
فڕۆکەخانەی ئۆغلی (Paris-Orly Airport) لە باشوری پاریسەوە، کورتکراوەکەی (ORY).
ناوی تێرمیناڵ لە تەنیشت کورتکراوەی هەر یەک لە فڕۆکەخانەکانەوە دەنوسرێت. 


گرنگترین وێستگەکانی شەمەندەفەر :

وێستگەی باکوور (gare du Nord) لە پاریس، گەورەترین وێستگەیە لە فەرەنسا و ئەوروپا، لە  پێنج نهوومی سەرەکی پێک دێت کە لە هەر قاتێک خزمەتگوزارییەکی هاتووچۆ هەیە ؛ (TGV) (Eurostar) (Thalys) (Transilien) (RER) (métro)، کە لە دەرەوەی وێستگە پاس و تەکسی هەیە بۆ گواستنەوە. لە وێستگەی باکوور ئاسانکاری بۆ کەم ئەندام بەردەستە، هەروەها چوونە دەرەوەکان بە پارچەیەکی لاکێشەیی شین ئاماژەی پێ کراوە کە زۆربەی کات دەنوسرێت (sortie)، زۆربەی کات چوونەدەرەوەکان ژمارەیان لەسەرە کە ئاماژەیە بۆ کۆڵان و ئەو شەقامەی لێوەی دێییتە دەرەوە. 
وێستگەی سانت لازاخ (Gare Saint-Lazare) لە پاریس، دووەم گەورەترین وێستگەی فەرەنسایە، هێڵی دەرەکی و ناوخۆی پێدا تێپەڕ دەبێت بۆناو پاریس و دەرەوەی پاریس. 
وێستگەی لیۆن (Gare de Lyon) لە پاریس، زۆربەی هێڵە زۆر خێراکان لەم گەراجەوە دەردەچن، گەراجەکە لە بەری ڕۆژهەڵاتی پردی شارل دوگۆلەوەیە کە بەسەر ڕووباری سێنەوەیە، لە بەری ڕۆژئاوای پردەکەوە وێستگەی ئوستۆخلیتز(Gare Austerlitz) هەیە، کە بە یەکێک لە وێستگە جوانەکانی پاریس دادەنرێت. 
وێستگەی دو لیۆن پاخ دیو (Gare de Lyon-Part-Dieu) لە لیۆن، نزیکی وێستگەی لیۆن پێغاش(Lyon-Perrache)ەئەگەر بە میترۆ بۆی بچیت. 
ژماریەکی زۆری دیکەی وێستگەینێودەوڵەتی لە شارە گەورەکانی فەرەنسا هەیە، لە هەموو وێستگەیەکی شەمەندەفەر ئامێری تایبەت هەیە بۆ کڕینی بلیتی ناوخۆ یان دەرەوەی شار، ئەو ئامێرانە بە کارتی بانکی کار دەکەن، بە گشتی هەڵبژاردەی چوار زمان هەیە. 


تێرمیناڵی پاس :
لە هەموو شارێکی فەرەنسا گەراجی پاس هەیە بۆ ناوخۆی فەرەنسا و وڵاتانی دیکەی ئەوروپا، بە گشتی نزیکن لە وێستگەکانی شەمەندەفەر ، بەڵام هەندێک تێرمیناڵی گەورەی پاس هەن کە سەربەخۆن و زۆربەی کۆمپانیاکانی پاسی دەرەکی و فەرەنسی، پاس و ئۆفیسی خۆیان لە تێرمیناڵەکاندا هەیە. . 

گرنگترین تێرمینالەکانی پاس لە پاریس :

تێرمیناڵی بێرسی (Gare routière de Bercy)  

گەراجی پۆخت مایۆ (Porte Maillot) 

تێرمیناڵی نۆرد (Gare routière Gare du Nord)
تێرمیناڵی گالیانی بانیۆلێت (Gallieni Bagnolet)

هاوبەشکردن لەسەر :

© سەرجەمی مافەکان پارێزراوە - نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەفەرەنسا - 2022' سایتی ئاگاداری یاسایی لەلایەن گروپی ئاڤێستاوە دروستکراوە