سەرەکی کولتور لاپەڕەی توێژەران ئاکۆ کەمال حەسەن
بەشداری بکە لە لیستی ئیمەیڵەکانمان بۆ وەرگرتنی نوێکردنەوە ئاساییەکان لەسەر
هونەرمەند و نۆژەندکەرەوەی بەرهەمی هونەری و شوێنەواری
ئاکۆ کەمال حەسەن لە ساڵی ١٩٨٢ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە. لە ساڵی ٢٠٠٤ پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانی، بەشی شێوەکاری / نیگارکێشان بە سەرکەوتوویی تەواو دەکات و دواتر لە زانکۆی سلێمانی درێژە بە خوێندن دەدات و لە ساڵی ٢٠٠٨ بەسەرکەوتوویی بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە کۆلێژی هونەر، بەشی شێوەکاری / نیگارکێشان بەدەستدەهێنێت. لە ساڵی ٢٠١٢ و لە چوارچێوەی پرۆگرامی تواناسازی ڕوو لە وڵاتی فەڕەنسا دەکات و بەسەرکەوتوویی بڕوانامەی ماستەر بە دەست دەهێنێت لە زانکۆی پاریس ١ (پانتێۆن-سۆربۆن) لە هونەری شێوەکاری و زانستی هونەر لە ساڵی ٢٠١٥. لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٩ تا ٢٠١١، مامۆستای هونەر بووە لە ئامادەیی (شەهید سەرچڵ) لە ناحیەی زەڕایەن سەر بە پەروەردەی شارەزوور و لە نێوان ساڵانی ٢٠١٦ و ٢٠١٧، وانەبێژ بووە لە زانکۆی سلێمانی، لە بەشی گرافیک. لە ساڵی ٢٠١٩ وەکو پسپۆڕ و شارەزا لە نیگارکێشان و ڕەنگ بە شێوەی سەربەخۆ کاردەکات لە بواری نۆژەنکردنەوەی نیگار و دیواربەندە مێژوویەکان لە شوێنە مێژوویەکانی وەکو قەڵا و کاتێدڕاڵ و کەنیسەکاندا لە ووڵاتی فەرەنسا.
بۆ داگرتنی سیڤی و زانیاری زیاتر کلیک لێرە بکە.
© سەرجەمی مافەکان پارێزراوە - نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەفەرەنسا - 2022' سایتی ئاگاداری یاسایی لەلایەن گروپی ئاڤێستاوە دروستکراوە