سەرەکی کولتور لاپەڕەی توێژەران شەهیران عبدالرحمن
بەشداری بکە لە لیستی ئیمەیڵەکانمان بۆ وەرگرتنی نوێکردنەوە ئاساییەکان لەسەر
خوێندکاری زانکۆی سۆران
شەهیران عبدالرحمن، دانیشتووی هەرێمی کوردستانە لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، لە ساڵی ٢٠٢٣ بروانامەی بەکالۆریۆس لە بەشـی سیاسەت و پەیوەندیە نێودەوڵەتیەڪان بەدەست دەهێنێت.
لە قۆناغی سێهەمداوەک یەکێک لە قوتابییە سەرکەوتووەکانی بەشەکەی هەڵدەبژێردرێت بۆ پرۆگرامی ئاڵوگۆری قوتابی لە نێوان زانکۆی سۆران و سیانس پۆی گرۆنۆبڵ. پڕۆگرامەڪە پێکهاتبوو لە گەشتێڪی ئەکادیمی بۆ زانکۆی سیانس پۆی گرۆنۆبڵ لە فەرەنسا بە مەبەستی درێژەدان بە خوێندن بۆ ماوەی یەک وەرز، شەش مانگی خوێندن. لەم چوارچێوەیەدا توێژەر شارەزایی و ئاشنای زیاتری بۆ ڕەخسا لەبارەی فەڕەنسا ؛ لە ڕووی کولتور و مێژوو و شارستانیەتی نوێ و دێرینی فەڕەنسا جگە لە سیاسەت و رێساکانی.
لە ڕێگەی هاریکارییەکانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەڕەنسا و توێژەر و پسپۆرانی کورد لە فەڕەنسا توێژەرانی هەڵبژێردراو باشتر توانیان پەرە بە ناساندنی کولتور و مێژووی ڪورد و ڪوردستان بدەن لە فەڕەنسا بە تایبەت گرۆنۆبڵ.
هەمەڕەنگی و داڕێژراوەیی سیستەمی فەڕەنسا، کاریگەرییەکی ئەوتۆی لە توێژەرەکان کردووە بۆ بەرز هەڵسەنگاندنی ئەم پڕۆژەی ئاڵوگۆڕە کە سودێکی زۆری پێ بەخشیون لە زانست و زانین لە بواری سیاسەت و پەیوەندیە نێودەوڵەتیەڪان بە تایبەتی. خواستی توێژەر شەهیران عبدالرحمن بە جۆرێکە کە هەوڵی بەردەوامبوونی خوێندنەکانی دواتری دەدات لە فەڕەنسا چونکە پێی وایە هاریکارێکی باشی دەبێت لە داهاتوودا بۆ خزمەتکردنی گەل و نیشتیمانی هەرێمی کوردستان.
سیڤی شەهیران عبدالرحمن
© سەرجەمی مافەکان پارێزراوە - نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەفەرەنسا - 2022' سایتی ئاگاداری یاسایی لەلایەن گروپی ئاڤێستاوە دروستکراوە