ڕێبین سیامند شێروانی، دەرچووی فاکەڵتی یاسا، بەشی سیاسەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانە لە زانکۆی سۆران، لە ئێستادا قووتابی ماستەرە لە سیاسەت و پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان لە هەمان زانکۆ.
وەک قووتابیەکی زانکۆی سۆران بەژداربووە لە پڕۆگرامی ئاڵووگۆڕی قووتابیان لە نێوان زانکۆی سۆران و گرۆنۆبڵ ساینس-پۆی فەرەنسی کە تیایدا قووتابیان بەشێکی خوێندنەکەیان لە زانکۆی ساینس-پۆ ی فەرەنسی دەخوێنن کە تیایدا قووتابیان لە ئەزموونێکی پەروەردەیی و کولتووری جیاوازدا درێژە بە خوێندنیان دەدەن.
ئەم پڕۆگرامی ئاڵوگۆرە لە ساڵی ٢٠١٩ ەوە لە ژێر ڕؤشنایی و ئاسانکاری نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەڕەنسا ئاسانکاری بۆ کراوە بە مەبەستی زیاتر بەرەوپێش بردنی پڕۆسەی خوێندنی باڵایە. لەم پرۆگرامەدا قووتابیان نەک تەنها ئاشنای زمان و کولتووری فەڕەنسی دەبن، بەڵکو زیاتر دەرفەتی ئەوەیان دەبێت کە بە قووڵی بچنە ناو کۆمەڵگای فەڕەنسیی و زیاتر لێیەوە فێرببن. ئەم تێکەڵبوونە فرە کولتوورییە ڕێگە بە بەژداربووان دەدات کە شێوازێکی نوێی فێربوون ئەزموون بکەن بە بەشداریکردن لەگەڵ خەڵکی فەڕەنسا و تێگەیشتن لە کلتووریان.
سەرەڕای ئەمانەش، دەرفەت دەدات بە بەژداربووان کە سەردانی شوێنە مێژوویە بەناوبانگەکانی وەک مۆزەخانەکان و شوێنە دێرینەکانی ئەو وڵاتە بکەن. هەروەها، لە لایەنی ئەکادیمییەوە بەژداربووان تێگەیشتنیان دەربارەی دامەزراوە فەڕەنسییەکان، سیستەمی سیاسی لە فەرەنسا و چەمکی فرەکەلتووریزم لە وڵاتەکەدا بۆ ڕوون دەبێتەوە . ئەمە دەرفەتێکی ناوازەیە بۆ بەدەستهێنانی تێڕوانینی نوێ و تێگەیشتن لە پێگەی سیاسی و کۆمەڵایەتی کۆماری فەرەنسا.
دەرفەتی لەم جۆرە هاریکاری قووتابیانی زانستە نێودەوڵەتییەکان بە تایبەتی دەکات کە ئەزموونێکی سوودبەخش و پڕ زانیاری و ئاڵوگۆڕ بێننەوە لەگەڵ خۆیان بۆ زانکۆکانی هەرێمی کوردستان. لە ڕێگەی ئەم جۆرە ئەزموونانەوە دەتوانرێت ووڵات و نیشتیمان بەرەو پێشببرێت و کۆمەڵگەیەکی ڕۆشنبیری پێشکەوتوو بوونیادبنرێت.
ڕێبین سیامند شێروانی، لە میانی خوێندنەکەی لە فەڕەنسا دا توانیوویەتی ئەزموونێکی دەوڵەمەند بەدەست بهێنێت و بە سەرکەوتووی ماوەی خوێندنەکەی تەواو بکات و بەشداری سیمینار و چالاکییەکان ببێت لە زانکۆی سیانس پۆی گرۆنۆبڵ، ئاڵوگۆڕی بەردەوامی لەگەڵ پسپۆران و مامۆستایان و خوێندکارانی پەیوەندییەنێودەوڵەتییەکانی زانکۆی گرۆنۆبڵ هەبووە کە هەژموونێکی گەورەی کردووە بەسەر چۆنێتی هزرمەندی خۆی و هاریکاری لە شیکاری پرسە ئەمڕۆییەکاندا، ئەم خاڵە هۆکار بووە بۆ بەردەوامبوونی لە خوێندنی ماستەر و لێکۆڵینەوە و توێژینەوەی زیاتر لە بواری سیاسەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا.
سی ڤی ڕێبین سیامند شێروانی