سەرەکی کولتور لاپەڕەی توێژەران فەرمان حەسەن عەوڵا
بەشداری بکە لە لیستی ئیمەیڵەکانمان بۆ وەرگرتنی نوێکردنەوە ئاساییەکان لەسەر
توێژەر و مامۆستای زانکۆ لە بواری دەروونناسی مەعریفیی
فەرمان حەسەن عەوڵا ، توێژەر و مامۆستای زانکۆ و پسپۆری بواری دەروونناسی مەعریفییە. لە ساڵی ١٩٧٨ لە شاری ڕواندزی سەر بە پارێزگای هەولێر لەدایکبووە. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە شارەکانی ڕواندز و سۆران و هەولێر تەواو کردووە. ساڵی ٢٠٠٩ بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە دەروونزانی پەروەردەیی لە کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی سەڵاحەدین وەرگرتووە. لە ساڵی ٢٠١٥ بڕوانامەی ماستەری لە دەروونزانی مەعریفی لە ئیکۆل پراتیک بۆ خوێندنی باڵا لە پاریس بەدەستهێناوە. ساڵی ٢٠٢٣ بڕوانامەی دکتۆرای لە دەروونزانی مەعریفی لە زانکۆی سۆران وەرگرتووە. چەندین توێژینەوەی زانستی بە بە هەردوو زمانی کوردی و ئینگلیزی لە گۆڤارە ناوخۆیی و دەرەکییەکان بڵاوکردۆتەوە و خاوەنی چەندین دەستنووس و بڵاوکراوەیە. هەروەها چەندین بابەتی ئەدەبی و فیکری و دەروونی لە گۆڤار و ڕۆژنامە کوردییەکاندا بڵاوکردۆتەوە و ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری (ئاژین)ە کە لە فاکەڵتی ئادابی زانکۆی سۆران دەردەچێت. لە ئێستاشدا توێژەر و مامۆستایە لە بەشی دەروونزانی فاکەڵتی ئاداب لە زانکۆی سۆران. بۆ داگرتنی سیڤی فەرمان حەسەن عەوڵا، کلیک لێرە بکە. هەروەها، لە ڕێگەی ئەو بەستەرانەی خوارەوە زانیاری زیاتر لەسەر شارەزایی و بەشدارییەکانی لە بوارەکەی خۆیدا بەدەستبێنە.
https://scholar.google.com/citations?user=AfH-5egAAAAJ&hl=en https://www.kurdipedia.org/files/books/2021/398604.PDF?ver=133052336056087723 https://soran.edu.iq/images/twejer/6-1/23-6-1-15.pdf
لەم بەشە، بە خۆشحاڵیەوە، چیرۆکی سەرکەوتنی هەر هاوڵاتیەکی هەرێمی کوردستان بڵاودەکەینەوە کە پێشینەی ئەکادیمی و پیشەیی لە فەرەنسا هەبێت. بۆ ئەم مەبەستە ئەتوانن سیڤی و پوختەیەک لە پاشخانی زانستی و پیشەییتانمان بۆ بنێرن لە ڕێگای ئەم ئیمەیڵە (contact@france.gov.krd).
© سەرجەمی مافەکان پارێزراوە - نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەفەرەنسا - 2022' سایتی ئاگاداری یاسایی لەلایەن گروپی ئاڤێستاوە دروستکراوە