سەرەکی کولتور لاپەڕەی توێژەران نەریمان خانە ڕەحیم

Alternate Text

هەواڵنامەی مانگانە

بەشداری بکە لە لیستی ئیمەیڵەکانمان بۆ وەرگرتنی نوێکردنەوە ئاساییەکان لەسەر

"ئەو وردەکاریانەی کە دەیدەیت تەنها لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بەپێی سیاسەتی پاراستنی داتای ئێمە دەپارێزرێت و لەگەڵ هیچ لایەنێکی سێیەمدا هاوبەشی ناکرێت"

نەریمان خانە ڕەحیم

شوێنەوارناس و مامۆستای زانکۆ

نەریمان خانە ڕەحیم، شوێنەوارناس و مامۆستای زانکۆ،  پسپۆڕی شوێنەواری ئیسلامییە لە بوارەکانی بیناسازی و زەخرەفە و نوسین.  لە ساڵی 1984 لە شارى هەڵەبجە لە دایکبووە. لە ساڵی ٢٠١٠، بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە شوێنەوار لە پسپۆری شوێنەواری ئیسلامی لە زانکۆی سەلاح الدین لە هەولێر بەدەستهێناوە. پاشان وەک یاریدەدەری توێژەر لە هەمان بەش لە ساڵی ٢٠١١  دامەزراوە. دواتر بۆ بەردەوام بوونی لە خوێندن و  چڕبوونەوەی لە زانستەکەی لە ساڵی 2013 لە چوارچێوەی بەرنامەی تواناسازی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕوو لە وڵاتی فەڕەنسا دەکات و لە شاری پاریس لە زانکۆی EPHE-PSL (École Pratique des Hautes Études-PSL) دەست بە خوێندنی ماستەر دەکات لە بەشی توێژینەوەی ئەوروپی و دەریای ناوەڕاست و ئاسیا لە  پسپۆڕی: مێژووی هونەر و شوێنەوار و لە ساڵی ٢٠١٦ بەسەرکەوتوویی بڕوانامەی ماستەر دوو بەدەست دەهێنێت. نابراو لە ئێستادا خوێندکاری دکتۆرایە لە هەمان زانکۆ ( EPHE-PSL)  لەوەتەی ساڵی ٢٠٢٢وە.

جگە لە چالاکی ئەکادیمی و زانستی، نەریمان خانە رحیم بەشداری لە چەندین چالاکی و خولی هەڵکۆڵینی شوێنەواری ناوخۆیی و بیانی لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات کردووە و ئەزموونێکی باشی لەو بوارەدا هەیە. 

بۆ داگرتنی سیڤی و زانیاری زیاتر دەربارەی نەریمان خانە رحیم کلیک  لێرە بکە.


لەم بەشە، بە خۆشحاڵیەوە، چیرۆکی سەرکەوتنی هەر هاوڵاتیەکی هەرێمی کوردستان بڵاودەکەینەوە کە پێشینەی ئەکادیمی و پیشەیی لە فەرەنسا هەبێت. بۆ ئەم مەبەستە ئەتوانن سیڤی و پوختەیەک لە پاشخانی زانستی و پیشەییتانمان بۆ بنێرن لە ڕێگای ئەم ئیمەیڵە (contact@france.gov.krd).



© سەرجەمی مافەکان پارێزراوە - نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەفەرەنسا - 2022' سایتی ئاگاداری یاسایی لەلایەن گروپی ئاڤێستاوە دروستکراوە