سەرەکی کولتور لاپەڕەی توێژەران محمد سلمان عمر
بەشداری بکە لە لیستی ئیمەیڵەکانمان بۆ وەرگرتنی نوێکردنەوە ئاساییەکان لەسەر
خوێندکاری زانکۆی سۆران
محەمەد سلمان عمر، خوێندکاری دوا قۆناغی بەشی زانستە سیاسیەکان و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانە لە زانکۆی سۆران. وەک یەکێک لە خوێندکارە ئاست بەرز و لێهاتووەکان لە زانکۆی سۆران هەڵبژێردراوە بۆ بەشداری کردن لە پڕۆگرامی ئاڵوگۆڕی توێژەرانی نێوان زانکۆی سۆران و گڕۆنۆبڵی کردووە لە ساڵی ٢٠٢٢.
محەمەد بەهۆی لێهاتووی لە بوارەکەی خۆیدا توانیویەتی ئەزموونی پلەو پۆستی جیاواز بکات لە بەرێوەبردن و داڕشتنی پڕۆژە و پەرەپێدانی پرسە نێودەوڵەتیەکان. کە هاریکاریکردووە ببێتە خاوەنی ئەزموونێکی بەرفراوان لە ڕێکخراوە ناحکومییەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان. لە ماوەی خوێندنی لە زانکۆی گرۆنۆبڵ لە فەڕەنسا، محەمەد بەشداری لە زۆر بەرنامە و ڕاهێنان کردووە و پەرەی زۆری بە پەیوەندیەکانی داوە لەگەڵ ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان، هەر ئەمەش وایکردووە محمد لەو ماوەیەدا بتوانێت ببێتە ئەندامی ڕێکخراوی فەڕەنسی (ئەڵپێس موون). محمد بانگهێشتی پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا لەسەر پرسی کۆڕبەندی جیهانی بۆ دیموکراسی کراوە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ، لەگەڵ ئەوەشدا لەلایەن بارەگای سەرەکی نەتەوەیەکگرتووەکانیش لە جنێڤ، سویسڕا وەک گەنجترین نوێنەری کورد بانگهێشت کراوە وە توانیویەتی بە ئاست بەرزی خۆی و وەک دیپلۆماتکارێکی گەنجی کورد نوێنەرایەتی کوردستان بکات و ئاڵای کوردستان بەرزبکاتەوە لەنێو بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان و دەنگ و سەدای نەتەوەی کورد بگەیەنێت بە نوێنەرانی وڵاتان. ئەزموونە سەرەکییەکانی محەمەد، لە بوارەکانی سەرکردایەتی، پەیوەندی، گەشەپێدانی کەسی، کارکردن بە تیم، پلاندانان.
© سەرجەمی مافەکان پارێزراوە - نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەفەرەنسا - 2022' سایتی ئاگاداری یاسایی لەلایەن گروپی ئاڤێستاوە دروستکراوە