سەرەکی
کۆماری فەرەنسا
کولتور و کەلەپوری فەرەنسا
هەواڵنامەی مانگانە
بەشداری بکە لە لیستی ئیمەیڵەکانمان بۆ وەرگرتنی نوێکردنەوە ئاساییەکان لەسەر
"ئەو وردەکاریانەی کە دەیدەیت تەنها لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بەپێی سیاسەتی پاراستنی داتای ئێمە دەپارێزرێت و لەگەڵ هیچ لایەنێکی سێیەمدا هاوبەشی ناکرێت"
فەرەنسا بە وڵاتی خاوەن کلتور و مێژووی دەوڵەمەند ناسراوە ، مێژوویەک کە پڕە لە دەستکەوتی شارستانی و بیناسازی بەشێوەیەک کە ٤٢ شوێنەواری مێژووی فەرەنسا لەلایەن یونسکو بە شوێنەواری کەلەپوری جیهانی دەستنیشانکراون، جگە لەوە فەرەنسا خاوەن (٦٤٥٠) کۆشکی مێژوویی و (١٢١٦) مۆزەخانەیە.
فەرەنسا بە وڵاتی سەردەمی رۆشنگەری ناسراوە ، ئەوەش لە درووستکردنی رەوتی شۆرش و هەوڵدان بۆ رزگاربوون لە کویلایەتی و تاریکگەرایی سەرچاوەی گرتووە کە بەشێکی زۆری ئەوە بەرهەمی نوسین و خەباتی بێوچانی فەیلەسۆفە ناسراو و دێرینەکانی فەرەنسییەوە بووە.
فەرەنسا خاوەن هونەرێکی تایبەتە لە بواری چێشتلێنان و خاوەن یەکێک لە دەوڵەمەندترین چێشتخانەیە لە جیهاندا ، ئەوە جگە لەوەی بەبەرهەمهێنانی ٤٥٩ جۆر شەرابی جیاواز بەرهەمهێنەری یەکەم و ناوبانگترین وڵاتە بۆ شەراب.
چەند ناوێکی دیاری نێو کلتوری فەرەنسا لە بوارە جیاجیاکاندا:
بواری هونەر : کلود مونێ – پۆل سێزان – ئۆگوست رێنوار – مارك شاگال – ئوژێن دولاکروا
بواری مۆد : ئیڤ سانت لۆران – پیێر کاردان – ئەندرێ کوورێژ – کریستیان لاکروا – ژان پول گوتێ
بواری فەلسەفە و ئەدەب و نووسین : ڤیکتور هۆگۆ – ئەلبێر کامۆ – ڤۆڵتێر – گوستاڤ فلوبێر – شارل بۆدلێر – ئیمێلی زۆڵا – سیمۆن دو بوڤوار
© سەرجەمی مافەکان پارێزراوە - نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەفەرەنسا - 2022' سایتی ئاگاداری یاسایی لەلایەن گروپی ئاڤێستاوە دروستکراوە