سەرەکی کۆماری فەرەنسا سەرۆکوەزیران

Alternate Text

هەواڵنامەی مانگانە

بەشداری بکە لە لیستی ئیمەیڵەکانمان بۆ وەرگرتنی نوێکردنەوە ئاساییەکان لەسەر

"ئەو وردەکاریانەی کە دەیدەیت تەنها لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بەپێی سیاسەتی پاراستنی داتای ئێمە دەپارێزرێت و لەگەڵ هیچ لایەنێکی سێیەمدا هاوبەشی ناکرێت"
Alternate Text

پێگەی سەرۆکوەزیران :

دوای سەرۆککۆمار، سەرۆکوەزیرانی فەرەنسا دووەم پێگەی گرنگی هەیە لە سیستەمی سیاسی کۆماری پێنجەمدا، کە لەسەر بنەمای دەستووری ساڵی ١٩٥٨ دیاری کراوە. سەرۆکوەزیران ڕاستەوخۆ لەلایەن سەرۆککۆمارەوە دیاری دەکرێت و بەرپرسیارە لە ئاراستەکردنی کارو بەرنامەی حکومەت و جێبەجێکردنی سیاسەتە گشتیەکانی دەوڵەت. هەرچەندە سەرۆککۆمار دەسەڵاتی بەرچاوی هەیە، بەتایبەتی لە بابەتەکانی بەرگری و سیاسەتی دەرەوە، بەڵام سەرۆکوەزیران ڕۆڵێکی چارەنووسساز دەگێڕێت لە بەڕێوەبردنی کاروباری ڕۆژانەی دەوڵەت و هەماهەنگی لەگەل وەزارەتەکان. سروشتی ئەوپۆستە بەشێوەیەکە کە پێویستە لەسەر سەرۆکوەزیر چەشنێک لە هاوسەنگی ڕاگرێت لە نێوان ڕێنماییەکانی سەرۆککۆمار و چاوەڕوانییەکانی پەرلەمان، بەتایبەتی لەو کاتانەی کە سەرۆکوەزیران و سەرۆککۆمار سەر بە لایەنی سیاسیی دژبەیەک بن.

ڕۆڵ و ئەرکەکانی سەرۆکوەزیران :

سەرۆکوەزیران بەرپرسیارە لە ئاراستەکردنی کارەکانی حکومەت و دەستەبەرکردنی یەکدەنگی و هەماهەنگی نێوان وەزارەتەکان. سەرۆکایەتی کۆبونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران دەکات لە کاتی ئامادەنەبوونی سەرۆککۆمار و بەرپرسیارە لە جێبەجێکردنی بڕیارەکانی حکومەت. سەرۆکوەزیران دەتوانێت پڕۆژەیاسا پێشنیار بکات بۆ پەرلەمان. ئەمەش ڕێگەی پێدەدات چاکسازی دەستپێبکات و یاسای نوێ پێشنیار بکات. ئەم پڕۆژە یاسایانە دەبێت لەلایەن ئەندام پەرلەمانەکان و سێناتۆرەکانەوە گفتوگۆیان لەسەر بکرێت و هەموار بکرێتەوە و دەنگیان لەسەر بدرێت.
لە ڕووی ئاسایش و بەرگرییەوە، سەرۆکوەزیران ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لە ڕێکخستن و جێبەجێکردنی سیاسەتەکانی ئاسایشی ناوخۆدا. سەرۆکی حکومەت بەرپرسیارە لە بەردەم پەرلەمان و خستنەڕووی بەرنامەی حکومەتەکەی و وەڵامدانەوەی پرسیاری پەرلەمانتاران، بەمەش ڕێگە بە لێپێچینەوەی دیموکراسیانەی کاری حکومەت دەدات. جگە لەوەش فەرمان و بڕیارە پێویستەکان بۆ جێبەجێکردنی یاساکان واژۆ دەکات و پێشنیاری دامەزراندن بۆ پۆستە سەرەکییەکانی ئیدارە دەکات.

سەرۆکوەزیرانی ئێستای فەرەنسا :

بەڕێز میشێل باڕنیێر لە ٥ی ئەیلولی ٢٠٢٤ وەک سەرۆکوەزیرانی فەرەنسا دەستنیشانکراوە و بارەگاکەی لە ئۆتێل مەتێنیون'ە لە پاریس. 

ماڵپەری فەرمی حکومەتی فەرەنسا 

هاوبەشکردن لەسەر :

© سەرجەمی مافەکان پارێزراوە - نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەفەرەنسا - 2022' سایتی ئاگاداری یاسایی لەلایەن گروپی ئاڤێستاوە دروستکراوە