سەرەکی کۆماری فەرەنسا سەرۆککۆمار

Alternate Text

هەواڵنامەی مانگانە

بەشداری بکە لە لیستی ئیمەیڵەکانمان بۆ وەرگرتنی نوێکردنەوە ئاساییەکان لەسەر

"ئەو وردەکاریانەی کە دەیدەیت تەنها لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بەپێی سیاسەتی پاراستنی داتای ئێمە دەپارێزرێت و لەگەڵ هیچ لایەنێکی سێیەمدا هاوبەشی ناکرێت"
Alternate Text

پێگەی سەرۆککۆمار :

سەرۆککۆمار باڵاترین دەسەڵاتی دەوڵەتە، پێگەیەکی ناوەندی و باڵادەستی لە سیستەمی سیاسی کۆماری پێنجەمدا هەیە. ئەم پێگەیە، کە بە پێی دەستووری ساڵی ١٩٥٨ دیاریکراوە، کۆمەڵێک دەسەڵاتی جێبەجێکردن و بەرپرسیارێتی تایبەت بە سەرۆککۆمار لەخۆ دەگرێت. سەرۆککۆمار لە فەڕەنسا بە دەنگدانی گشتی ڕاستەوخۆ لە لایەن هاوڵاتیانەوە بۆ ماوەی پێنج ساڵ هەڵدەبژێردرێت. دەتوانرێت ئەو وادەیە بۆ ماوەی پێنج ساڵی تر نوێ بکرێتەوە بە مەرج و بە ئەنجامدانی هەلبژاردنی گشتی.

ڕۆلی سەرۆککۆمار :

سەرۆککۆمار سەرۆکی حکومەت دیاری دەکات، کە بەرپرسیارە لە پێکهێنانی حکومەت. هەروەها سەرۆککۆمار سەرۆکایەتی کۆبونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانیش دەکات کە تیایدا ئاڕاستە سیاسییە سەرەکییەکان و ڕەشنووسی یاساکان تاوتوێ دەکرێن. لە کاتی پێویست، سەرۆککۆمار دەسەڵاتی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نیشتیمانی و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی نوێی یاسادانانی هەیە. ئەم ئیمتیازە لەلایەن چەند سەرۆکێکەوە بۆ بەهێزکردنی پێگەی خۆیان یان چارەسەرکردنی قەیرانە سیاسییەکان بەکارهێنراوە و کۆتاجاریش لە ساڵی ٢٠٢٤ ئەم دەساڵاتە لە لایەن ئیمانوێل ماکرۆنەوە بەکارهاتووە. سەرۆککۆمار سەرۆکی هێزە چەکدارەکانە و دەسەڵاتی بەرفراوانی لە بابەتی بەرگری و سیاسەتی دەرەوەدا هەیە. سەرۆکایەتی ئەنجومەنی بەرگری و ئاسایشی نیشتمانیی دەکات و دەتوانێت بڕیار لەسەر بەکارهێنانی هێزی ئەتۆمی بدات.

لە لایەنی یاساییەوە، دوای پەسەندکردنیان لەلایەن پەرلەمان، سەرۆککۆمار یاساکان ڕادەگەیەنێت، بەمەش هێزی یاسایی بە یاساکان دەبەخشێت. سەرۆککۆمار دەتوانێت مافی لێخۆشبوونی تاکەکەسی ببەخشێت، کە زۆرجار بە شێوەیەکی ڕەمزی بەکاردەهێنرێت. لە کاتی قەیرانەکاندا، بەپێی مادەی ١٦ی دەستوور، سەرۆککۆمار دەسەڵاتی هەیە بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان، هەرچەندە ئەم بڕگەیە بە مەرجی توند و چاودێری پەرلەمانی دەورە دراوە.

لە لایەنی دیپلۆماسی، سەرۆککۆمار یەکێتی نەتەوەیی بەرجەستە دەکات و نوێنەرایەتی فەڕەنسا دەکات لە دەرەوەی وڵات. پێشوازی لە باڵیۆز دەکات و سیاسەتی دەرەوە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزیری دەرەوە بەڕێوە دەبات. سەردان و وتارەکانی سەرۆککۆمار ساتێکی ناوازەن کە وێنە و بەهاکانی فەڕەنسا لەسەر شانۆی نێودەوڵەتی بەرجەستە دەکات. 

سەرۆککۆماری ئێستای فەڕەنسا :

ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆککۆماری ئێستای فەڕەنسا لە ١٤\٥\٢٠١٧ وەک سەرۆکی فەڕەنسا هەڵبژێردراو  لە ٢٤/٤/٢٠٢٢ بۆ جاری دووەم وەک سەرۆککۆمار هەلبژێردرایەوە و تاوەکو ساڵی ٢٠٢٧ لە پۆستەکەیدا دەمێنێتەوە.

ماڵپەری فەرمی سەرۆکایەتی فەڕەنسا- کۆشکی ئێلیزێ

 

 

هاوبەشکردن لەسەر :

© سەرجەمی مافەکان پارێزراوە - نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەفەرەنسا - 2022' سایتی ئاگاداری یاسایی لەلایەن گروپی ئاڤێستاوە دروستکراوە