سەرەکی
هەواڵ و چالاکییەکان ����������
نوێکردنەوەی پاسپۆڕتی عێراقی لە فەرەنسا.
بەمەبەستی نوێکردنەوەی پاسپۆڕتی ئەو هاوڵاتییە عێراقیانەی کە لە فەرەنسا دەژین و پاسپۆڕتەکانیان بەسەر چووە یان نزیکن لە بەسەرچوون ، شاندێکی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە رۆژانی ٢٧ی ٣ی ٢٠٢٣ تاوەکو ٢ی ٤ سەردانی فەرەنسا دەکەن و لەماوەی مانەوەیان لە چەند شارێکی فەرەنسا مامەڵەی نوێکردنەوەی پاسپۆڕت بۆ هاوڵاتیانی عێراقی رایی دەکەن. بۆیە ئەو هاوڵاتییانەی خوازیارن پاسپۆڕتە عێراقیەکانیان نوێبکەنەوە ئەو خاڵانەی خوارەوە رەچاو بکەن،
١-هێنانی بەڵگەنامە و ناسنامەی ئۆرجینال وەل (کارتی نیشتیمانی ، رەگەزنامە یان ناسنامەی باری شارستانی) بەمەرجێک زیاتر لە پانزە ساڵ بەسەر دەرهێنانیان تێپەرنەبووبێت.
٢- دوو فۆتۆکۆپی رەنگاورەنگی بەڵگەنامەکان ، لەگەڵ پڕکردنەوەی فۆرمی داواکاری بۆ نوێکردنەوەی پاسپۆرت
٣- چوار وێنەی رەنگاورەنگی مامەڵە ، بەمەرجێک باکگراوندی وێنەکان رەنگی سپی بێت.
٤- لە کاتێکدا ئەگەر بەڵگەنامەی فەرمییەکان بە ئۆرجیناڵی بەردەست نەبوون دەبێت نوسخەیەکی ئۆرجینالی (صورە قید) یان (صورە قید)ی ئەلیکترونی پێشکەش بکەن ، بەمەرجێک لەلایەن وەزارەتی ناوخۆ یان بەشی راستاندنی کونسولخانەی گشتی عێراق پەسەند کرابێت.
٥- بۆ نوێکردنەوەی پاسپۆڕت پێویستە پاسپۆرتە کۆنەکەت رادەستبکەیتەوە.
٦- ئەگەر پاسپۆرتەکەت ونکردبێت ، دەبێت راپۆرتی ونکردنی پاسپۆرتەکەت کە لەلایەن پۆلیسەوە دەرچووە لەلای وەرگێرێکی رێگەپێدراو وەربگێریتە سەر زمانی عەرەبی و پێشکەسی بکەیت ، بەمەرجێک لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا راستاندنی بۆ کرابێت.
٧- بۆ ئەو منداڵانەی کە لە فەرەنسا لەدایکبوون بەڵگەنامەی تۆمارکردنی منداڵەکە پێوسیتە کە دەبێ پێشتر منداڵەکەت لە کونسوڵخانەی گشتی عێراق لە پاریس تۆمار کردبێت ، یان پێشکەشکردنی بەڵگەنامەی لەدایکبوون ئەگەر لە عێراق دەرچووە لە رێگەی بریکارێکەوە.
٨- بڕی تێچووی نوەکردنەوەی پاسپۆڕت بریتییە لە (١٩٥) یۆرۆ ، کە تەنها بە کاش وەردەگیرێت.
٩- پڕکردنەوەی فۆڕمی داواکاری نوێکردنەوەی پاسپۆڕت لەم لینکەی خوارەوە و کۆپی کردنی فۆڕمەکە لەسەر لاپەرەیەکی (A4)
فۆڕمی داواکراو
راییکردنی مامەڵەی نوێکردنەوەی پاسپۆڕت لەو ناونیشانانەی خوارە دەبن.
پاریس ، باڵیوزخانەی عێراق ، رۆژانی ٢٧ و ٢٨ و ٢٩ی ٣ی ٢٠٢٣
64 AV FOCH PARIS16.
.........................................
لیون ، رۆژانی ٣٠ و ٣١ی ٣\٢٠٢٣
57 avenue Roger Salengro
69120 Vaulx en Velin
...........................
شاری پوو، ڕۆژانی ١ و ٢ی ٤\٢٠٢٣
6 impasse honnête
Pau 64000
..........................
بۆ وەرگرتنی زانیاری و بەرچاوروونی زیاتر دەتوانن پەیوەندی بکەن بە کونسوڵخانەی گشتی عێراق لە پاریس بەو ئیمەیل و ژمارە تەلەفۆنەی خوارەوە.
تەلەفۆن : (٠٠٣٣١٤٥٥٣٣٣٧٠)
ئیمەیل : consulat@irak.fr
© سەرجەمی مافەکان پارێزراوە - نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەفەرەنسا - 2022' سایتی ئاگاداری یاسایی لەلایەن گروپی ئاڤێستاوە دروستکراوە