سەرەکی
هەواڵ و چالاکییەکان ����������
دیدار و کۆبوونەوەکانی کریستیان کامبۆن لە هەرێمی کوردستان.
بەڕێز کرستیان کامبۆن سەرۆکی کۆمیسیۆنی پەیوەندییەکانی دەرەوە و هێزە چەکدارەکان لە سێناتی فەرەنسا بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە هەرێمی کوردستان و چەندین دیدار و کۆبوونەوەی ئەنجامدا.
لەسەرەتادا بەڕێز کامبۆن سەردانی پەرستگای لالشیان کرد و دواتر لەگەڵ بابەشێخ کۆبۆیەوە ، لە کۆبۆنەوەکەدا باروودۆخی کوردانی ئێزدی و شنگال و ناوچەکە خرانە بەرباس. دواتر بۆ زیاتر ئاگاداربوون لە رەوشی ئەو ئاوارە ئێزدییانەی لە کەمپەکاندا دەژین ، سەرۆکی کۆمیسیۆنی پەیوەندییەکانی دەرەوە و هێزە چەکدارەکان لە سێناتی فەرەنسا سەردانی کەمپی شاریای کرد لە پارێزگای دهۆک کە زیاتر لە ١٣٠ هەزار ئاوارەی ئێزدی تێیدا دەژین.
هەر لە میانی سەردانەکەیدا بۆ هەرێمی کوردستان سەرۆکی کۆمیسیۆنی پەیوەندییەکانی دەرەوە و هێزە چەکدارەکان لە سێناتی فەرەنسا بەجیا لەگەڵ هەریەک لە بەڕێزان نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسروور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم و بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت کۆبوویەوە.
له ديدار و کۆبوونەوەکاندا په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا و چۆنيهتيى بره‌ودان به هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان خرانه به‌ر باس و ده‌رباره‌ى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، مه‌ترسييه‌كانى داعش له عێراق و سووريا، دۆخى سياسى و ته‌حه‌دييه‌كانى به‌رده‌م عێراق، بيروڕايان ئالوگۆڕ كرد.سه‌رکردایەتی هەرێمی کوردستان سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانىان بۆ پشتگيريى سياسى، سه‌ربازى و مرۆييى فه‌ره‌نسا دووپات كرده‌وه و به‌تايبه‌تى ئاماژه‌یان به ڕۆڵى سه‌رۆك ئيمانوێل ماكرۆن و هه‌وڵه‌كانى بۆ ئارامى و سه‌قامگيرى له عێراق و ناوچه‌كه به‌گشتى كرا ، هەموو لایەک کۆکبوون كه به‌بێ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، سه‌قامگيریی سياسى له عێراق نايه‌ته ئاراوه و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ردوولاى به كليلى ئارامى و سهقامگيريى عێراق له قه‌ڵه‌م درا.لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز كامبۆن، وێڕاى دووپاتكردنهوهى به‌رده‌واميى پشتگيريى فه‌ره‌نسا بۆ هه‌رێمى کوردستان جه‌ختى له گرنگيى بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ، به‌تايبه‌تيش له بوارى ئابوورى و وه‌به‌رهێناندا كرده‌وه، هه‌روه‌ها ئاماده‌ييى فه‌ره‌نساى بۆ يارمه‌تيدانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ چاره‌سه‌كردنى كێشه‌كانيان و گێڕانه‌وه‌ى سه‌قامگيرى نيشان دا.په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ، چۆنيهتيى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش، ڕه‌وشى ئێزدى و كريستيان و پێكهاته‌كان له هه‌رێمى كوردستان، دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش و ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديدار و کۆبۆنەوەکان بوون كه به‌ڕێزان كونسولى گشتيى فه‌ره‌نسا له هه‌رێمى كوردستان و نوێنه‌رى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له فه‌ره‌نسا ئاماده‌ى بوون
© سەرجەمی مافەکان پارێزراوە - نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەفەرەنسا - 2022' سایتی ئاگاداری یاسایی لەلایەن گروپی ئاڤێستاوە دروستکراوە