سەرەکی
هەواڵ و چالاکییەکان ����������
کردنەوەی پیشانگایەک بۆ ژمارەیەک هونەرمەندی کوردی دیاسپۆرا.
ئێوارەی رۆژی هەینی ٦\١\٢٠٢٣ ئامادەبووین لە کردنەوەی پێشانگایەک بۆ ژمارەیەک هونەرمەندی کوردی دیاسپۆرا.
پێشانگاکە کە تابلۆ و کاری هونەری ١٣ هونەرمەندی کوردی دیاسپۆرای تێدا نمایشکرابوو لەلایەن ئەنیستیتوی کورد لە پاریس لە باڵەخانەی شارەوانی کەرتی ١٠ی پاریس رێکخرابوو.
پیشانگاکە کە بەئامادەبوونی رەوەندی کوردی و هونەردۆستان و ژمارەیەک هونەرمەندی فەرەنسی و کورد کرایەوە و بڕیارە نزیکەی مانگێک بەردەوام بێت و نزیکەی ٤٠ کاری هونەری کە پێکهاتوون لە تابلۆ و پەیکەر نمایشکراون.
© سەرجەمی مافەکان پارێزراوە - نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەفەرەنسا - 2022' سایتی ئاگاداری یاسایی لەلایەن گروپی ئاڤێستاوە دروستکراوە