سەرەکی
هەواڵ و چالاکییەکان ����������
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن سه‌رۆكی شاره‌وانی پاریسه‌وه پێشوازی لێكرا
له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ فه‌ڕه‌نسا و دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک و وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، پاشنیوه‌ڕۆی ١١ی ته‌مموزی ٢٠١٩ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئان هیداڵگۆ، سەرۆکی شارەوانی پاریس کۆبووەوە له‌باڵه‌خانه‌ی شاره‌وانی گه‌وره‌ی پاریس.
نێچیرڤان بارزانی له‌م سه‌ردانه‌دا به تایبه‌تی سوپاسی خاتوو ئان هیدالگۆی كرد بۆ هه‌موو ئه‌و هاوكاری و هاریكارییه مرۆییانه‌ی پێشكه‌شی هه‌رێمی كوردستانی كردووه له پرسی په‌نابه‌ران و ئاواره‌كانی كه‌مپه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و پێكهێنانی ڕێككه‌وتننامه‌ی دۆستایه‌تی و هه‌ماهه‌نگی نێوان پاریس و هه‌ولێر، له به‌رامبه‌ردا خاتوو ئان هیدالگۆ پیرۆزبایی سه‌رۆكایه‌تی و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی له به‌ڕێزیان كرد و سوپاسگوزاری خۆی خسته‌ڕوو به‌رامبه‌ر پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌ره‌نگار بونه‌وه له شه‌ڕی دژی داعش.
له درێژه‌ی ووته‌كانیدا، سه‌رۆكی شاره‌وانی پاریس خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی بۆ پێشوازی كردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و دۆستایه‌تی و هاوڕێیه‌تی خۆی بۆ گه‌لی كورد دوپات كرده‌وه و باسی له ڕێكه‌وتنی هاوبه‌شی ده‌سته‌خوشكی نێوان پاریس و هه‌ولێر كرد و به هه‌نگاوێكی گرنگی دانا بۆ خه‌ڵكی هه‌ردوولا.
له كۆتایی كۆبونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی و خاتوو ئان هیدالگۆ دیاری هیێمای هه‌ردوو شاری پاریس و هه‌ولێریان گۆڕیوه و خۆشحاڵی خۆیان دوپات كرده‌وه سه‌باره‌ت به ڕێكه‌وتننامه‌ی نێوان هه‌ولێر و پاریس.
© سەرجەمی مافەکان پارێزراوە - نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەفەرەنسا - 2022' سایتی ئاگاداری یاسایی لەلایەن گروپی ئاڤێستاوە دروستکراوە