سەرەکی
هەواڵ و چالاکییەکان ����������
سه‌ردانكردنی ئان هیدالگۆ، شاره‌داری پاریس، و شاندێكی یاوه‌ری بۆ هه‌رێمی كوردستان
شاندێكی فه‌ره‌نسی به سه‌رۆكایه‌تی ئان هیدالگۆ، شاره‌داری پاریس، و چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كی تر ؛ به‌رێز ڕێمی فێراود، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پیرانی پاریس، و به‌ڕێز ئه‌لیكساندرا كوردیبارد، سه‌رۆكی شاره‌وانی ده له پاریس، ئێواره‌ی پێنج شه‌ممه ١١ی نیسان گه‌یشتنه پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ.
سه‌ردانه‌كه‌ی خاتوو هیدالگۆ به لێدوانێك له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نه‌وزاد هادی، سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ولێر، ده‌ستی پێ كرد. ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌یان بریتی بوو له پته‌وكردن و .دروستكردنی په‌یوه‌ندی زیاتر له بواره جیاوازه‌كاندا له نێوان ئه‌م دوو پایته‌خته‌دا
خاتوو ئان ھیدالگو، ڕۆژی هەینی سەردانی کامپی ئاوارەکانی ئێزیدی لە دھوک و ھەروەھا سەردانی بەرێز فەرھاد ئەتروشی پارێزگاری دھوک ی کرد. پاشان چاویان بە چەند کەسایەتیەک کەوت ؛ وەک قەشەی دۆمینیکان، میکایل نەجیب.
خاتوو ئان هیدالگۆ، سه‌رۆكی شاره‌وانی پاریس، سه‌باره‌ت به سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان له لاپه‌ڕه‌ی فه‌یسبوكی، روونی ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت : "له دوای سه‌ردانه كورته‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجاممدا، ده‌مه‌وێت باس له ڕه‌هه‌ندێك بكه‌م كه ڕوون و ئاشكرا نیه له‌لای هه‌مووان، به‌ڵام گرنگه بۆ پاریس ؛ ئه‌ویش به‌خشینی ئه‌و هاوكاریانهیه كه شاره‌كه‌مان پێشكه‌شی كردووه به ناوچه جێناكۆكه‌كان : ئه‌مانه‌ی كردوومانه یارمه‌تی ساده و سه‌ره‌تایین، ئه‌گه‌ر ئێمه بمانه‌وێت به‌شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی كێشه‌ی په‌نابه‌ر بنه‌بڕ بكه‌ین كه ڕووی له پاریس، فه‌ره‌نسا و ئه‌وروپا كردووه، ئه‌وا ده‌بێت هه‌ڵوێسته‌ی خێرامان هه‌بێت و بچین به‌ده‌م كێشه‌كانه‌وه له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه و دوربینانه بڕوانینه ده‌رئه‌نجامه‌كانی داهاتوو.
هه‌ر بۆیه له ساڵی ٢٠١٤ه‌وه بڕیارماندا له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵ و هاوپیشهكانماندا به ته‌رخانكردنی ١،٣ ملیۆن ئیۆرۆ و پێدانی به ڕێكخراوه ناحكومیه‌كان (ئۆ. ئێن. جی) كه یارمه‌تی ئه‌و په‌نابه‌ر و ئاوارانه ده‌ده‌ن كه ده‌كه‌ونه سنوری عێراق و سوریا.
ئه‌م هاوكاریانه یارمه‌تیده‌ره بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ده‌ست داعش هه‌ڵهاتوون له نزیك ناوچه‌كانی خۆیان بمێننه‌وه، هه‌روه‌ها یارمه‌تی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمه‌كانی ئه‌و ناوچانه ده‌دات بۆ خۆ سه‌قامگیركردن و به‌رگه‌گرتنی ئه‌م قه‌یرانه. به تایبه‌تی كوردستان، ئه‌م هه‌رێمه ئۆتۆنۆمه‌ی باكوری عێراق، توانی به‌جه‌رگانه ڕووبه‌ڕووی داعش ببێته‌وه، به‌هۆی قاره‌مانی پێشمه‌رگه‌كانیه‌وه، پاشان كردنه‌وه‌ی ده‌رگای سنوره‌كان به‌ڕووی ئاواره‌كان، له نێوانیاندا ئێزیدیه‌كان و مه‌سیحیه‌كان، خۆراگری و هیمه‌تی كورد ده‌خاته‌ڕوو به‌ڕامبه‌ر داعش". خاتوو هیدالگۆ ئه‌م ههڵوێستهیهی كورد به نمونه‌ی مرۆڤدۆستی هه‌ژمار ده‌كات به‌رامبه‌ر ئاواره‌كان.
پێیان وایه كه : ئه‌و ڕۆڵه‌ی كورد بینیان له‌م بارودۆخه‌دا ته‌نها خاك و نیشتیمانی خۆیان نه‌پاراست به‌ڵكو هه‌موو ئه‌وروپایان پاراست. جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه كورد جێی ستایش و پێزانینه له‌لایه‌ن خه‌ڵكی فه‌ره‌نسا و ئه‌وروپاوه.
خاتوو هیدالگۆ له درێژه‌ی باسه‌كه‌یدا سه‌باره‌ت به یه‌كه‌م سه‌ردانی بۆ هه‌رێمی كوردستان كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی ٢٠١٥، ده‌ڵێت : ( ساڵی ٢٠١٥ كه هاتمه شاری هه‌ولێر، داعش له ده‌روازه‌ی شاره‌كه بوو، له‌وكاته‌دا داعش شاری موسڵی داگیر كردبوو.) ڕوونی ده‌كاته‌وه كه (یه‌كه‌م كاری پێویست بریتی بوو له دابینكردنی شوێنی مانه‌وه بۆ ئاواره‌كان. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، شاری پاریس زیاتر له ٥٥٠٠٠٠ ئیۆرۆی ته‌رخانكرد بۆ ده‌یه‌ها پڕۆژه‌ی ناوخۆ ؛ چاككردنی كه‌مپی ئاواره‌كان، ته‌رخانكردنی خوێندن و پێكهێنانی بارودۆخێكی گونجاو بۆ كه‌رتی ته‌ندروستی. ئه‌م یارمه‌تیدانه هاوكاربوو بۆ مانه‌وه‌ی هه‌زاران ئاواره له كوردستان و ژیان كردن له كه‌شێكی ئارام و گونجاو دا. خه‌ڵكێكی زۆر به‌هۆی ئه‌م یارمه‌تیه‌ی شاری پاریس پاشگه‌زبوونه‌وه له كۆچكردن و گرتنه‌به‌ری ڕێگه‌ی مه‌ترسیدا و هاتن به‌ره‌و ئه‌وروپا.)
هه‌روه‌ها پێیان وایه ڕاسته له‌دوای ساڵی ٢٠١٥ ه‌وه داعش كشێندراوهتهوه دواوه و قه‌تیسماوه له كانتۆنێكی ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا، به‌ڵام ئه‌م بارودۆخه هێشتا سه‌قامگیر نیه به‌شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی و درێژخایه‌ن. هه‌ر بۆیه دوپاتی ده‌كاته‌وه كه ده‌بێت یارمهتیهكان به‌رده‌وام بێت بۆ ئاواره‌كانی كوردستان هه‌تاوه‌كو دۆخه‌كه جێگیر ده‌بێت.
سه‌رۆكی شاره‌وانی پاریس ڕوونی ده‌كاته‌وه كه ؛ چه‌ند ساڵێكی زۆری ده‌وێت كه ئاواره‌كان بتوانن نیشته‌جێ ببنه‌وه له ناوچه‌كانی خۆیان. ئه‌م بارودۆخه ئاسته‌نگی زۆر بۆ كوردستان دروست ده‌كات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پاریس ده‌توانێت به‌شێك له ئه‌ركه‌كان بخاته سه‌رشانی خۆی و ده‌ورێكی باڵای هه‌بێت له هه‌ستانه‌وه و بوژاندنه‌وه‌ی ناوچه‌كه.
خاتوو هیدالگۆ ده‌ڵێت: ( من وا بیرده‌كه‌مه‌وه كه فه‌راهه‌مكردن و به‌خشینی په‌روه‌رده‌یه‌كی گونجاو به ئاواره‌كان و پێگه‌یاندنیان له‌سه‌ر دروشمی ئازادی، یه‌كسانی، برایه‌تی-خوشكایه‌تی ده‌توانرێت پێكه‌وه ژیان و رێزگرتن به‌رهه‌مبهێنرێت، ئه‌گینا مه‌حاڵه دروستكردنی ئاشته‌وایی درێژخایه‌ن.)
به‌ڕێزیان دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه كه یارمه‌تی به‌رده‌وام ده‌بێت له‌نێوان پاریس و هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌ڵێت: سه‌ره‌تای مانگی نیسان ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی پاریس ده‌نگی دا به ته‌رخانكردنی یارمه‌تیه‌كی دی به بڕی ١٠٠٠٠٠ئیۆرۆ بۆ رێكخراوه‌ی ناحكومی (میسیۆن ئهنفانس). ئه‌م بودجه‌یه ته‌رخانده‌كرێت بۆ دروستكردنی هۆڵی خوێندن و هه‌موو ئه‌و چالاكیه په‌روه‌رده‌ییانه‌ی به‌ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نرێت له ماوه‌ی ساڵێكدا بۆ نزیكه‌ی ٥٠٠ منداڵ له كه‌مپی شاریای شاری دهۆك، كه ئه‌م هه‌ینیه سه‌ردانیان كرد له نزیكه‌وه.
هه‌روه‌ها شاره‌داری پاریس كاریگه‌ری و سه‌رنجی خۆی ده‌رده‌بڕێت به‌رامبه‌ر به مامۆستاكانی كه‌مپه‌كان كه هه‌موو هه‌وڵ و توانایه‌كی خۆیان خستۆته گه‌ڕ بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی داهاتوویه‌كی پرشنگدار بۆ منداڵ و مێرمنداڵه ئاواره‌كان كه ڕووبه‌ڕووی توندوتیژی داعش بوونه‌ته‌وه.
سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌م شانده فه‌ره‌نسیه بۆ هه‌رێمی كوردستان ئامانجێكی تریان ئه‌وه‌یه كه پاریس و كوردستان هه‌نگاو بنێنه قۆناغێكی تره‌وه و به‌ره‌و هاریكاری تر بچن له پسپۆڕی تردا له‌وانه : پاراستن و به‌هادانان بۆ كه‌له‌پور ، خاتوو هیدالگۆ پێی وایه ئه‌م هه‌نگاوه به پشتیوانی و یارمه‌تی ئه‌نیستیتوتی كورد له پاریس ده‌كرێت به ئه‌نجام بگه‌یه‌نرێت.
جگه له‌وه كوردستان ده‌كرێت له هه‌ندێ پسپۆڕی وه‌ك رێگه‌وبان و هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه و گه‌شت و گوزار سود له پاریس وه‌ربگرێت. شاری هه‌ولێر هه‌ر وه‌ك هه‌ر شارێكی تری گه‌وره رووبه‌ڕووی هه‌ندێ ئاسته‌نگی ده‌بێته‌وه له هه‌ندێ بواردا، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌كرێت چالاكی و ئاڵوگۆڕ هه‌بێت له‌نێوان كوردستان و پاریس‌دا، هه‌تاوه‌كو بهرهوپهشچوون و سه‌ره‌تایه‌كی نوێ بۆ هه‌ندێ بواری تر بخرێته بواری جێ به‌جێكردنه‌وه به هاوكاری پاریس.
له ڕۆژی سێهه‌مدا شانده فه‌ره‌نسیه‌كه سه‌ردانی بازاری هه‌ولێر و هه‌ندێ ناوچه‌ی تریان له هه‌ولێر كرد، و پێشوازیان لێكرا له‌لایه‌ن سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه به‌ڕێز فه‌لاح موسته‌فا، پاشان له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێز نێچرڤان بارزانی. به‌ڕێز هیدالگۆ خۆشحاڵی خۆی ده‌رده‌بڕێت به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێسته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، كه هیواخوازی خۆی دوپات كردۆته‌وه بۆ ده‌ستپێكێكی نوێ جگه له ئاڵوگۆڕی نه‌وت له‌گه‌ڵ پاریس‌دا. له به‌رامبه‌ردا به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی وێڕای به‌گه‌رمی به‌خێرهاتن كردنی خاتوو هیدالگۆ، سوپاسی فه‌ره‌نسا و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد كه له شه‌ڕی داعشدا هاوكاریی هه‌رێمی كوردستانیان كرد، چونكه بێ ئه‌و هاوكارییه سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست نه‌ده‌هات و له‌ناوبردنی فكری داعشی به پێویستیی ئه‌م قۆناغه زانی، هه‌روه‌ها سوپاسی سه‌رۆک ماکرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسای كرد كه دوای ڕووداو و كێشه‌كانی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017 له ڕووی سیاسییه‌وه پشتگیریی هه‌رێمی كوردستانی كرد و ده‌رگا سیاسییه‌كانی به‌سه‌ر هه‌رێمدا كرده‌وه و ئه‌مه‌ش بووه هۆی چاره‌سه‌ركردنی به‌شێكی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ عێراق و كرانه‌وه‌ی ده‌رگای گفتوگۆ.
به‌ڕێزیان جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان شانازی به كولتووری پێكه‌وه‌ژیان، ئاشتی، یه‌كترقبووڵكردن و لێبورده‌یی ده‌كات و خه‌ڵك و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئه‌م كولتووره ده‌پارێزن و له‌مباره‌یه‌شه‌وه ئاماژه‌ی به كردنه‌وه‌ی كه‌نیسه‌یه‌كی ئه‌رمه‌نه‌كان کرد که هه‌فته‌ی ڕابردوو له هه‌ولێر کرایه‌وه.
له كۆتاییدا، خاتوو هیدالگۆ ده‌ڵێت : هیواخوازین به دروستكردن و ئاڵوگۆڕی كولتوری وه‌ك شه‌وی سپی و ڤیستیڤاڵی موزیك و فرانكۆفۆنی. ئه‌و پێگه‌یه‌ی زمانی فه‌ره‌نسی هه‌یه‌تی له كوردستان به شێوه‌یه‌كی گرنگ ده‌نرخێنن و پێیان وایه كه ده‌توانێت ببێته پردێك بۆ دروستكردنی گۆڕینه‌وه و ئاڵوگۆڕی گرنگ له‌نێوان هه‌ردوو نه‌ته‌وه‌دا. هه‌وه‌ها پێشنیاری ئه‌وه ده‌كات بۆ رێكخراوه‌ی (AIMF، ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی شاروانیه فرانكۆفۆنهكان)، خۆی سه‌رۆكی ڕێكخراوه‌كه‌یه، كه به خۆشحاڵیه‌وه پێشوازی و به‌ده‌مه‌وه‌چوونیان هه‌بێت بۆ هه‌ر ئاڵوگۆڕێك له‌گه‌ڵ شاره‌وانی هه‌ولێر و هه‌ر شاره‌وانیه‌كی تری شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان، وه ئه‌م په‌یوه‌ندیه به هه‌لێكی گونجاو ده‌بینێت بۆ داڕشتن و بیركردنه‌وه له‌پڕۆژه‌ی هاوبه‌ش له نێوان پاریس و هه‌رێمی كوردستان.
© سەرجەمی مافەکان پارێزراوە - نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەفەرەنسا - 2022' سایتی ئاگاداری یاسایی لەلایەن گروپی ئاڤێستاوە دروستکراوە