سەرەکی هەواڵ و چالاکییەکان هەواڵ

سێیەمین کۆنفرانسی نوێنەرایەتییەکانی حکومەتی هەرێم

Alternate Text

ڕۆژی یەکشەممە، ٢٨ ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، سێیەمین کۆنفرانسی نوێنەرایەتییەکانی حکومەتی هەرێم لە شاری هەولێر دەستی بە کارەکانی کرد.
بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت و سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت و بەشێک لە دیپلۆماتکاران و نوێنەرانی حکومەتی هەریم لە دەرەوەو ژمارەیەکی زۆری میوانان، لە شاری هەولێر، سێیەمین کۆنفرانسی نوێنەرایەتییەکانی حکومەتی هەرێم بەڕێوەچوو.
لە کۆنفرانسەکەدا، رۆڵی بەرچاوی نوێنەرایەتییەکان لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە دەرەکی و نێودەوڵەتییەکانی هەرێمی کوردستان و ناساندنی کولتووری کوردی و داکۆکیکردن لە مافەکانی گەلی کوردستان بەرزنرخێندرا. بریارە لە چوارچێوەی کۆنفرانسەکە، پرسی بەرەوپێشبردنی کاروباری نوێنەرایەتیەکان و دۆزینەوەی میکانیزی نوێ بۆ باشتر خزمەتکردنی هاووڵاتییان، بە تایبەتی ڕەوەندی کوردستانی لە وڵاتانی جیهان، تاووتوێ بکرێت.

هاوبەشکردن لەسەر :

© سەرجەمی مافەکان پارێزراوە - نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەفەرەنسا - 2022' سایتی ئاگاداری یاسایی لەلایەن گروپی ئاڤێستاوە دروستکراوە