سەرەکی هەواڵ و چالاکییەکان هەواڵ

سه‌رۆكايه‌تی هه‌رێمى كوردستان هێرشه‌كه‌ى سه‌ر هه‌ولێر سه‌ركۆنه‌ ده‌كات

Alternate Text

دوێنێ شەو بەرواری ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، بە موشەک هێرش کرایە سەر خاکی هەرێمی کوردستان، پایتەختی هەرێمی کوردستان کرایە ئامانج و خەڵکی سیڤیل گیانیان لەدەست دا. لەم بارەیەوە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان پەیامی خۆیان بڵاوکردەوە و سەرکۆنەی هێرشەکەیان کرد.

دەقی بڵاوکراوەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان :

زۆر به‌ توندى سه‌ركۆنه‌ى‌ ئه‌و هێرشه‌ دوژمنكارييه‌ ده‌كه‌ين كه‌ سوپاى پاسدارانى ئێران شه‌وى ڕابردوو به‌ مووشه‌كى دوورهاوێژ كرديه‌ سه‌ر هه‌ولێر و له‌ ئه‌نجامدا ژماره‌يه‌ك هاووڵاتى شه‌هيد و بريندار بوون. سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى شه‌هيدان ده‌كه‌ين، هاوسۆز و هاوخه‌ميانين و هيواى زووچاكبوونه‌وه‌ بۆ برينداران ده‌خوازين.

به‌رده‌واميى به‌ئامانجگرتنى هه‌رێمى كوردستان و شه‌هيدكردنى هاووڵاتييان، تاوانكارييه‌كى بێ پاساو و دژ به‌ ياسا نێوده‌وڵه‌تييه‌كان و دراوسێيه‌تى و به‌ها مرۆيييه‌كانه‌‌، هه‌روه‌ها پێشێلكردنێكى زه‌قى سه‌روه‌رى و ئارامى و سه‌قامگيريى عێراقه. هه‌رێمى كوردستان هه‌رگيز بۆ هيچ لايه‌نێك سه‌رچاوه‌ى هه‌ڕه‌شه‌ نه‌بووه‌ و نابێت.

به‌هانه‌ى سوپاى پاسدارانى ئێران بۆ هێرشه‌كه‌ به‌ ته‌واوى بێ بنه‌ما و دووره‌ له‌ ڕاستييه‌وه‌، بۆيه‌ داوا له‌ حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق ده‌كه‌ين به‌په‌له‌ ده‌ست به‌ لێكۆڵينه‌وه‌ بكات بۆ ده‌رخستنى ڕاستييه‌كان، هه‌روه‌ها ئه‌ركى خۆى له‌ پاراستنى هه‌رێمى كوردستان به‌جێ بگه‌يه‌نێت و ڕێ له‌و هێرشانه‌ بگيرێت.

سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان

2024/1/16

هاوبەشکردن لەسەر :

© سەرجەمی مافەکان پارێزراوە - نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەفەرەنسا - 2022' سایتی ئاگاداری یاسایی لەلایەن گروپی ئاڤێستاوە دروستکراوە