سەرەکی هەواڵ و چالاکییەکان هەواڵ

پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بارەی هێرشەکەی دوێنێ بۆ سەر هەولێر

Alternate Text

دوێنێ شەو بەرواری ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، بە موشەک هێرش کرایە سەر خاکی هەرێمی کوردستان، پایتەختی هەرێمی کوردستان کرایە ئامانج و خەڵکی سیڤیل گیانیان لەدەست دا. لەم بارەیەوە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە لە ئێستادا بۆ بەشداری کردن لە کۆڕبەندی ئابوری داڤۆس لە ووڵاتی سویسڕایە، پەیامی خۆی دەربارەی هێرشەکەی سەر شاری هەولێر بڵاوکردەوە.

 ناوەڕۆکی پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە داڤۆسەوە دەربارەی هێرشەکەی دوێنێ بۆ سەر هەولێر 

دەقی پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێم :

جارێکی دیکە هەولێری سەربەرز کرایەوە ئامانجی هێرشی موشەکیی سوپای پاسدارانی ئێران. بەداخەوە لە ئەنجامی ئەم هێرشە بێ پاساوە، شەهید و برینداری سڤیل هەیە.
داواکارم لە خوای گەورە، شەهیدەکان بە بەهەشت شاد بکات و بریندارەکان هەرچی زووتر چاک ببنەوە. بە توندی ئەم تاوانە بەرامبەر بە خەڵکی کوردستان شەرمەزار دەکەم.
داواش لە حکومەتی فیدراڵی دەکەم هەڵوێستی توندیان هەبێت بەرامبەر بەم پێشێلکاریەی دەکرێتە سەر سەروەریی عێراق و بەتایبەتی هەرێمی کوردستان.
هەروەها داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەم لە سەر ئەو ستەمکاریەی بەرامبەر بە خەڵکی کوردستان دەکرێت بێنە دەنگ. لە ڕۆژانی داهاتوودا، لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە پەیوەندیی بەردەوامدا دەبین لە پێناو کۆتایی هێنان بەم هێرشە دڕندانانەی دەکرێنە سەر خەڵکی بێ تاوانی کوردستان.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

هاوبەشکردن لەسەر :

© سەرجەمی مافەکان پارێزراوە - نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەفەرەنسا - 2022' سایتی ئاگاداری یاسایی لەلایەن گروپی ئاڤێستاوە دروستکراوە