سەرەکی هەواڵ و چالاکییەکان هەواڵەکان

شاندێکی سێنات و ئەنجوومەنی نیشتیمانی فەرەنسا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن.

Alternate Text

شاندێکی ئەنجوومەنی پیرانی فەرەنسا (سێنات) و ئەنجوومەنی نیشتیمانی فەرەنسا سەرەدانی هەرێمی کوردستانیان کرد و لەگەڵ سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە.

شاندی فەرەنسی کە پێکهاتبوون لە پیێر لوران جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی سێنات و هەریەک لە ماری پوشون و لورانس کوهێن ئەندامی ئەنجوومەنی نیشتیمانی فەرەنسا، خۆشحاڵی خۆیان بەسەردانەکەیان بۆ هەرێمی کوردستان .

لە کۆبوونەوەکەدا کە ئۆلیڤیێ دیکۆتینی کونسوڵی گشتی فەرەنسا لە هەولێر ئامادەی بوو تیشکخرایە سەر باروودۆخی  سیاسی ناوچەکە و بابەتەکانی جێگەی بایەخی هەردوولا.
هەروەها بەرێز سەفین دزەیی پوختەیەکی لەبارەی خەبات و دەستکەوتەکانی گەلی کوردستان پێشکەشکرد و سوپاسی پشتیوانی بەردەوامی فەرەنساشی کرد بۆ گەلی کورد. 

هاوبەشکردن لەسەر :

© سەرجەمی مافەکان پارێزراوە - نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەفەرەنسا - 2022' سایتی ئاگاداری یاسایی لەلایەن گروپی ئاڤێستاوە دروستکراوە