سەرەکی هەواڵ و چالاکییەکان هەواڵ

راگەیێندراوی کۆشکی ئێلیزێ لەسەر کۆبوونەوەی ماکرۆن و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

Alternate Text

دوای ئەوەی دوێنێ ١٦ی شوباتی ٢٠٢٣ ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆککۆماری فەرەنسا لە کۆشکی ئێلیزێ پێشوازی لە بەڕێز مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کرد کۆشکی سەرۆکایەتی فەرەنسا راگەیێندراوێکی لەسەر کۆبوونەوەی هەردوولا بڵاوکردەوە.

لە راگەیێنراوەکەدا کە لە سایتی فەرمی کۆشکی ئێلیزێ بڵاوکراوەتەوە هاتووە `` سەرۆککۆمار لەگەڵ بەرێز مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق لە کۆشکی ئێلیزێ کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆککۆمار خواستی فەرەنسای بەیەکپارچەیی عێراق دووپاتکردەوە لەژێر رۆشنایی رێزگرتن لەهەموو پێکهاتەکان.
هەر لە راگەیێندراوەکەی کۆشکی ئێلیزێ باس لەوە کراوە ، کە لەکۆبوونەوەکەدا سەرۆککۆماری فەرەنسا تیشکی خستووتە سەر ئەو پەیوەندییە بەهێز و دۆستانەی کە فەرەنسا و هەرێمی کوردستان بەیەکەوە دەبەستێتەوە و جارێکی دیکە جەختی لە گرنگی سەقامگیری ئاساییش و سیاسی هەرێمی کوردستان کردەوە.
هەروەها ئاماژە بەوە دراوە کە سەرۆککۆمار پێزانینی هەبووە بۆ رۆڵی کارای کورد لەبەرەنگاربوونەوەی تیرۆر هاوشانی فەرەنسا.

هەر لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە کە سەرۆککۆمار و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان باروودۆخی عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێکردووە و باس لەو هەرەشانەش کراوە کە لە دەرەەی خاکەکەی دەکرێنە سەر عێراق و لەو چوارچێوەیەشدا سەرۆککۆمار دووپاتیکردۆتەوە کە کاری لە پێشینەیان پاراستنی سەروەری عێراق دەبێت.

لە کۆتایی راگەیێندراوەکە هاتووە `` سەرۆککۆمار و بەڕێز مەسرور بارزانی بە گشتی تێروانینی خۆیان خستەروو لەسەر هاوکاری و کاری  هاوبەش و دوولایەنە و  پەیوەندی نێوان فەرەنسا و هەرێمی کوردستان و بەرەوپێشبردنی ئەو پەیوەندییە.``

 

لینکی راگەیێندراوەکەی کۆشکی ئێلیزێ

هاوبەشکردن لەسەر :

© سەرجەمی مافەکان پارێزراوە - نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەفەرەنسا - 2022' سایتی ئاگاداری یاسایی لەلایەن گروپی ئاڤێستاوە دروستکراوە