سەرەکی هەواڵ و چالاکییەکان هەواڵ

سەرۆکی شارەوانی پاریس: کوردستان پێگەیەکی تایبەتی لە دڵی فەرەنسیەکاندا هەیە.

Alternate Text

لە دریژەی سەردانەکەیدا بۆ فەرەنسا بەڕێز مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری سەردانی شارەوانی پاریسیان کرد و لەلایەن خاتوو ئانیدالگۆ سەرۆکی شارەوانی پاریس پیشوازییان لێکرا.
 لە کۆبوونەوەیەکدا کە هەریەکە لە بەڕێزان رێمی فێرو ئەندامی ئەنجوومەنی سیناتی فەرەنسا و ئارنۆ نگاتچا جێگری سەرۆکی شارەوانی پاریس بۆ کارووباری نێودەوڵەتی و خاتوو ئەلێکساندرا کوردوبارد سەرۆکی شارەوانی کەرتی ١٠ی پاریس ئامادەی بوون ، خاتوو ئانیدالگۆ ئاماژەی بەوەدا کە کوردستان پێگەیەکی تایبەتی لە دڵی فەرەنسیەکاندا هەیە و ئامادەیی شارەوانی پاریسیشی نیشاندا بۆ ئەنجامدانی کار و پرۆژەی هاوبەش لەگەڵ هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان.
لای خۆیەوە سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سوپاسی سەرۆکی شارەوانی پاریسی کرد بۆ ئەو هاوکارییانەی کە وەک دەستەخوشکێک پێشکەشی شاری هەولێریان کردووە.

دوای کۆبوونەوەکەش سەرۆکی شارەوانی پاریس لە تویتیکدا کە بەزمانی کوردی نوسیبووی رایگەیاند ''کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەرفەتێک بووە بۆ دووپاتکردنەوەی پەیوەندی بەهێز و بەردەوامی پاریس لەگەڵ هاوڕێ کوردەکانمان'' ، ئاماژەشی بەوەدابوو کە ''کورد ئازایانە جەنگاون لەپێناو ئاساییشی ئەوان و ئەوەش وادەکات کە هەرگیز کوردەکان لەبیر نەکەن''.

هاوبەشکردن لەسەر :

© سەرجەمی مافەکان پارێزراوە - نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەفەرەنسا - 2022' سایتی ئاگاداری یاسایی لەلایەن گروپی ئاڤێستاوە دروستکراوە