سەرەکی هەواڵ و چالاکییەکان هەواڵ

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی فەرەنسا کۆبووەوە.

Alternate Text

ئەمرۆ پێنجشەممە١٦ی شوباتی ٢٠٢٣ ئیمانویل ماکرۆن سەرۆککۆماری فەرەنسا لە کۆشکی ئیلیزی پێشوازی لە بەڕێز مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد.
لە کۆبوونەوەکەیاندا باس لە پەرەپێدانی پەیوەندی میژوویی و دۆستانەی نیوان فەرەنسا و هەرێمی کوردستان و گۆرانکاری و پێشهاتەکانی بارودۆخی گشتی عێراق و ناوچەکە کرا.
یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەتایبەتی لە بواری هەمەجۆرکردنی ئابووری و سەرچاوەکانی داهات و گرنگیدان بە کەرتی کشتوکاڵ و هەناردەکردنی بەروبوومی ناوخۆیی بۆ بازارەکانی دەرەوە بەتایبەتی ئەوروپا.
لە کۆبوونەوەکەدا کە هەریەکە لە بەڕێزان سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و عەلی دۆڵەمەری نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا و دانا عبدالکریم وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداربوون باس لە چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە کرا، بەشێوەیەک کە چارەسەرەکان چارەسەری بنەڕەتی بن.
لای خۆیەوە بەڕێز مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی کوردستان سوپاسی حکومەت و گەلی فەرەنسای کرد بۆ بەردەوامیی پشتیوانییان لە هەرێمی کوردستان بەتایبەتی کە لە رۆژگارە سەختەکاندا فەرەنسا هەمیشە پشتیوانی لە گەلی کوردستان کردووە.

له‌لایه‌ن خۆیشیه‌وه‌، سەرۆک ماکرۆن سڵاو و رێزی تایبەتی بۆ سەرۆک مەسعود بارزانی هەبوو، ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ بەردەوامبوون لەسەر پشتگیریکردنی هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا دەربڕی.

هاوبەشکردن لەسەر :

© سەرجەمی مافەکان پارێزراوە - نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەفەرەنسا - 2022' سایتی ئاگاداری یاسایی لەلایەن گروپی ئاڤێستاوە دروستکراوە