سەرەکی هەواڵ و چالاکییەکان هەواڵ

نمایشکردنی فیلمێک لەسەر مەترسییەکانی رێگای قاچاخ و کۆچکردنی نایاسایی

Alternate Text

فیلمی (تۆری و لوکیتا) کە لە دەرهێنانی هەردوو دەرهێنەری بەناوبانگی بەلجیکی (ژان پیێر و لوک داردێن)ە و ناوەرۆکی فیلمەکە باس لە مەترسییەکانی رێگای قاچاخ و لێکەوتە نەرێنییەکانی کۆچکردنی نایاسایی دەکات، بە ئامادەبوونی بەشێک لە ستافی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا نمایشکرا.
بانگهێشتکردنی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ یەکەم نمایشی فیلمەکە لەسەر داوای ژان ژاک مۆسکۆڤیتز پزیشکی دەروونی بەناوبانگی فەرەنسی بوو ، بەوپێیەی هەرێمی کوردستانیش بەشێکە لەو ناوچانەی کە خەڵک تیایدا بە نایاسایی کۆچ دەکەن.
دوای تەواوبوونی نمایشی فیلمەکە دیبەیتێک سازدرا و تیایدا باس لە کۆچبەری کورد و رووداوی نقومبوونی بەلەمەکەی نۆکەندی ئینگلیز کرا کە تیایدا ١٦ کۆچبەری کورد ژیانیان لەدەستدا و تیشک خرایە سەر هۆکارەکانی کۆچ لە هەرێمی کوردستان و دۆخی کۆچبەرە کوردەکان لە ئەوروپا ، لە کۆتاییدا لەلایەن دەرهێنەران و بەرهەمهێنەری فیلمەکە پێشنیاری نمایشکردنی فیلمەکە کرا لە هەرێمی کوردستان بۆئەوەی مەترسییەکانی رێگەی قاچاخ و ئەو دۆخە دەروونییە نەرێنییە نیشانی گەنجانی هەرێمی کوردستان بدرێت کە زۆربەی کۆچبەر و پەنابەران پیدا تێپەر دەبن.

 

هاوبەشکردن لەسەر :

© سەرجەمی مافەکان پارێزراوە - نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەفەرەنسا - 2022' سایتی ئاگاداری یاسایی لەلایەن گروپی ئاڤێستاوە دروستکراوە