سەرەکی هەواڵ و چالاکییەکان هەواڵ

دیداری نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان و رەوەندی کوردانی ئێزدی لە فەرەنسا.

Alternate Text

ئەمرۆ شەممە ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا و بەشێک لە ستافی نوێنەرایەتی سەردانی شاری فورباخی باکووری فەرەنسایان کرد بەمەبەستی ئەنجامدانی دیدارێک لەگەڵ رەوەندی کوردانی ئێزدی کە نزیکەی سەت خانەوادەی کوردی ئێزدی لەو شارە و دەورووبەی دەژین .
دیدارەکە کە بەهاوبەشی لەگەڵ فیدراسیۆنی ئێزدییەکان لە فەرەنسا رێکخرابوو ژمارەیەکی زۆر لە کوردانی ئێزدی بەشداربوون ، لە وتەیەکدا بەڕێز عەلی دۆلەمەری نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا تەواوی پالپشتی و حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ کوردانی ئێزدی دووپاتکردەوە و ئامادەیی تەواوی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی لە فەرەنسا بۆ رەوەندی ئێزدی نیشاند بەهاوکاریکردنیان لە هەموو بوارەکاندا بەتایبەتی لە ئەنجامدانی چالاکی کلتوری تایبەت بەخۆیان و هەروەها ئەنجامدانی مەراسیمە ئایینیەکانیان.
هەر لە دیدارەکەدا رەوەندی کوردانی ئێزدی لە فەرەنسا ئاشناکران بەو خزمەتگوزارییە کارگێری و ئیدارییانەی کە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەتوانێت پێشکەشیان بکات و دڵنیاییان وەرگرت لەکاتی پێویستییان بەهەر یەکێک لە خزمەتگوزارییەکان ئەوا هەموو ئاسانکارییێکیان بۆ بکرێت.
لای خۆیانەوە کوردانی ئێزدی سوپاسی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان کرد بۆ بەسەرکردنەوەیان و پاڵپشتی و پشتگیری بەردەوامی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێزدییەکان.

هاوبەشکردن لەسەر :

© سەرجەمی مافەکان پارێزراوە - نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەفەرەنسا - 2022' سایتی ئاگاداری یاسایی لەلایەن گروپی ئاڤێستاوە دروستکراوە