سەرەکی هەواڵ و چالاکییەکان هەواڵ

لە پاریس یادی کیمیابارانی هەڵەبجە کرایەوە.

Alternate Text

نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا بەهاوبەشی لەگەڵ کۆمەڵەی جەنگاوەرە دێرینەکانی فەرەنسا بۆ بەرز راگرتنی یادی قوڕبانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە و نیشاندانی خۆڕاگریی پێشمەرگە لەشەری دژ بە تیرۆر چالاکییەکی ئەنجامدا.
چالاکیەکە کە ژمارەیەک لە کەسایەتی دیاری کورد و فەرەنسی و سیناتۆر و نوێنەری وەزارەتەکانی دەرەوە و بەرگری فەرەنسا و شارەوانی پاریس و رەوەندی کوردی ئامادەی بوون بەدانانی چەپکە گوڵی رێزلێنان و گوتنەوەی ئەی رەقیب و سروودی نیشتیمانی فەرەنسا دەستیپێکرد، دواتر پیشانگایەک کە لە دوو بەش پێکهاتبوو کرایەوە ، بەشێکی تایبەت بوو بە نیشاندانی وێنەی قوڕبانییەکانی کیمیابارانی هەڵەبجە و ئەو کارەساتەی بەسەر خەڵک و شارەکەدا هاتووە.
هەرچی بەشی دووەمی پیشانگاکە بوو پێکهاتبوو لە چەند وێنەیەکی فۆتۆگرافەر (ئازاد لەشکری) و دەزگای سەنگەر و پێشمەرگە ، کە سەرجەم وێنەکان لە بەرەکانی جەنگ گیرابوون و ئازایەتی و خۆڕاگری هێزی پێشمەرگەی کوردستانی نیشاندەدا لە جەنگی رووبەرووبوونەوەی چەکدارانی داعش و شەری دژ بەتیرور کە وێنەکان بوونە جێگەی سەرنجی ئامادەبووان بەتایبەتی جەنگاوەرە دێرینەکان و ئەوانەی شارەزای دۆخی بەرەکانی جەنگن.
لە کۆتاییدا چالاکییەکەدا چەندین ووتار لەلایەن ئامادەبووانەوە پێشکەشکران لەناویاندا هاونیشتیمانییەکی خەڵکی هەڵەبجە کە خۆی رزگاربووی کیمیابارانەکە بووە وەک شایەتحاڵ باسی رووداوەکەی کرد. 

 

 

هاوبەشکردن لەسەر :

© سەرجەمی مافەکان پارێزراوە - نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەفەرەنسا - 2022' سایتی ئاگاداری یاسایی لەلایەن گروپی ئاڤێستاوە دروستکراوە