سەرەکی هەواڵ و چالاکییەکان هەواڵ

کۆمەڵێک شانۆنامەی کوردی وەڕگێردرانە سەر زمانی فەرەنسی.

Alternate Text

نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا مەراسیمێکی سازکرد بۆ ناساندنی کتێبی (چیاکانی ئازادی) نووسەر و وەرگێر شوان جەعفەر.

کتێبەکە  پێکهاتووە لە وەرگێردراوی شەش شانۆنامەی کوردی بۆ سەر زمانی فەرەنسی لە دووتووێی پەرتووکێکی ٢٤٨ لاپەرەییدا.

لە کتێبەکەدا هەریەکە لە شانۆنامەکانی (مەم و زینی ئەحمەدی خانی ، بووکەبەبارانە لە نووسینی ئەحمەد سالار، وێرانە لە نووسینی کەمال رەئوف ، کاردۆ لە نووسینی کەمال هەنگێرا ، شانۆنامەکانی سێبەرەکانی بەغدا و کووردبوون لە نووسینی خودی وەرگێرەکە) وەرگێردراونەتە سەر زمانی فەرەنسی.

لە مەراسیمەکەدا کە ژمارەیەک رووناکبیر و کەسایەتی فەرەنسی و کوردی ئامادەی بوون وەرگێر باسی لە گرنگی وەرگێرانی ئەو دەقە شانۆییانە کرد و هەروەها تیشکیشی خستە سەر پرۆسەی وەرگێرانەکە و ئاستەنگەکانی کاری وەرگێران بەتایبەتی لە دەقی شانۆییدا تایبەتتریش لە وەرگێرانی پەندی پێشینانی کوردی بۆ سەر زمانی فەرەنسی ، وەک ئاماژەی بۆ کرد هەوڵی زۆری داوە لە کاتی وەرگێرانیان هاوشێوە و جێگرەوەی گونجاویان بۆ بدۆزێتەوە و لە مانا راستەقینەکەی خۆیان زۆر دوورنەکەونەوە کە ئەمەش کارێکی قورس بووە.

هاوبەشکردن لەسەر :

© سەرجەمی مافەکان پارێزراوە - نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەفەرەنسا - 2022' سایتی ئاگاداری یاسایی لەلایەن گروپی ئاڤێستاوە دروستکراوە