سەرەکی
هەواڵ و چالاکییەکان سازدانی ئاهەنگی جەژنی نەورۆز لە شاری لیۆن
سازدانی ئاهەنگی جەژنی نەورۆز لە شاری لیۆن
لە ٢٢ی ئازاری ٢٠٢٦، نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەڕەنسا، ئاهەنگێکی جەماوەریی گەورەی بەبۆنەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی کوردی لە شاری "سانت شامۆن" (نزیك شاری لیۆن) ڕێکخست. ئەم ئاهەنگە نزیکەی هەزار میوانی لە ڕەوەندی کوردستانی کۆکردەوە، کە تێیدا کاتێکی پڕ لە شادی و تەباییان بەسەر برد و جەختیان لەسەر پاراستنی دابونەریتە ڕەسەنەکانیان کردەوە.
سهرهتای ئاهەنگەکە به چهند وتهیهك لهلایهن علی دۆلەمەری، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا دهستی پێ كرد کە تێیدا پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی لە ئامادەبوانی ئاهەنگەکە کرد. هەروەها پشتگیری حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ کوردانی شاری لیۆن و دەوروبەری دەربری. دواتر نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە گرنگیەوە ئاماژەی بە تەبایی و یەکگرتوویی کورد کرد لەو قۆناغە هەستیارەی ئێستادا و هیوای خواست کە هەمووان لە ئاست تەنگەشە و ناخۆشیەکان یەک هەڵوێستبن.
بەرنامە هونەرییەکەی ئاهەنگەکە ڕەنگدانەوەی هەرچوارپارچەی کوردستان بوو. چەندین هونەرمەندی ناودار بەشدارییان لەم ئاهەنگەدا کرد کە هەر یەکێکیان لە ڕێگەی مۆسیقا و ئاوازەکانیانەوە نوێنەرایەتی بەشێکی کوردستانیان دەکرد. ئامادەبووان چێژیان لە دەنگ و نمایشی هەریەکە لە هونەرمەندان سەمیر یوسف لە باکور، کامەڕان ساڵح لە باشور، دڵنیا ڕەزازی لە ڕۆژهەڵات و سلێمان عەزیز لە ڕۆژئاوا وەرگرت.
شایەنی باسە کە ئاهانگی نەورۆزی ئەمساڵ بە هاوکاری و هەماهەنگی لەگەل کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و کۆمەڵەی "خۆری ٢١" و بە بەشداری ئەنستیوتی فەرەنسی لە هەولێر رێکخرا کە بووە هۆی جێگای ڕەزامەندی و دەستخۆشی زۆری ئامادەبووان و دەنگدانەوەیەکی ئەرێنیانەی زۆری بۆنەکە.
هەر لە ئاهەنگەکە نوێنەری حکومەت دیاری رێزلێنانی پێشکەش بە چەند کەسایەتیەکی دیار و چەند رێکخراوێکی کوردی لە فەرەنسا کرد لە پای خەبات و تێکۆشانیان بۆ سەرخستنی دۆزی کورد لە فەرەنسا.
بەم زووانە ڤیدیۆی ئاگەنگەکە بڵاو دەکرێتەوە. چاوەڕوانبن.
© سەرجەمی مافەکان پارێزراوە - نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەفەرەنسا - 2022' سایتی ئاگاداری یاسایی لەلایەن گروپی ئاڤێستاوە دروستکراوە