سەرەکی هەواڵ و چالاکییەکان هەواڵ

سازدانی ئاهەنگی نەورۆز لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا

Alternate Text

رۆژی ٢١ی ئازاری ٢٠٢٥، نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا، ئاهەنگێکی ناوازەی بە بۆنەی جەژنی نەورۆز، سەری ساڵی نوێی کوردی، لە هۆڵی لاپالمۆڕێ لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا سازکرد.  لە ئاهەنگەکە نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا، بەرێز دلاوەر ئاژگەیی و نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نەمسا، د. مستەفا ئیسماعیل رەمەزان گۆران و سەرۆکی ئینستیتیوتی کوردی لە پاریس، د. کەنداڵ نەزان و خاتوو فرێدێریک تارید، بەڕێوەبەری ئەنستیتیوتی فەڕەنسی هەولێر و بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتی و دیپلۆماتکارانی کوردی و فەرەنسی و ژمارەیەکی بەرچاو لە ڕەوەندی کوردی کە زیاتر بوو لە ١٠٠٠ ئامادەبوو . 

سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه‌ به‌ چه‌ند وته‌یه‌ك له‌لایه‌ن علی دۆلەمەری، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا ده‌ستی پێ كرد و وێرای بەخێرهاتن و دەربرینی سوپاس و پێزانينى خۆی بۆ ئامادەبوان، کورتەیەکی لەسەر گرنگی نەورۆز باس کرد و ئاماژەی بەوە کرد کە نەورۆز رۆژێکی مێژوویی و نەتەوەییە و پەیامێکە بۆ نوێبونەوە و ئاماژەی گرنگی تێدایە کە پێویستە گەلەکەمان سودی لێببینێت.

دواتر، هەریەکە لە هونەرمەندان حەسەن شەریف و نێچیر هەورامی بە نمایشە ناوازەکانیان و بە دەنگە زوڵالەکانیان ئامادەبوانیان سەرسامکرد.

شایەنی باسە کە ئاهانگی نەورۆزی ئەمساڵ جیاواز لە ساڵانی ڕابردوو لە هۆڵێکی تایبەت بە بۆنە ئەنجاندرا بە هاوکاری و پاڵپشتی دارایی ئیڤێنت بۆکس و بە بەشداری ئەنستیوتی فەرەنسی لە هەولێر کە بووە هۆی جێگای ڕەزامەندی و دەستخۆشی زۆری ئامادەبووان و دەنگدانەوەیەکی ئەرێنیانەی زۆری بۆنەکە.

پیرۆزبێت جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی.

هاوبەشکردن لەسەر :

© سەرجەمی مافەکان پارێزراوە - نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەفەرەنسا - 2022' سایتی ئاگاداری یاسایی لەلایەن گروپی ئاڤێستاوە دروستکراوە