سەرەکی هەواڵ و چالاکییەکان هەواڵەکان

ئەنجامی فەرمی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان

Alternate Text

ڕۆژانی ١٨ و ٢٠ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە چوو کە لەلایەن کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان سەرپەرشتی کرا. ھەڵبژاردنەکە بەشێوازی فرەبازنەیی ئەنجامدرا و ھەرێمی کوردستان بەسەر ٤ بازنەی ھەڵبژاردن دابەشکرا کە تیایدا لایەنەکان و کەمینەکان پێشبرکێیان بۆ بەدەستهێنانی ١٠٠ کورسی پەرلەمان دەکرد. لەم خولەی پەرلەمان ژمارەی ئەندامانی پەڕلەمان لە ١١١ ئەندامەوە کەمکرایەوە بۆ ١٠٠ ئەندامی ھەڵبژێردراو، بۆ یەکەم جاریشە کە دەنگدەران کارتی بایۆمەترییان بەکارهێناوە و دەنگەکانیان بە شێوەی ئەلیکترۆنی هەژمارکرا کە ئەمەش کارئاسانییەکی زۆری بۆ ژماردنی دەنگەکان و خێراتر کردنی پرۆسەکە کرد.

دوابەدوای هەڵبژاردنەکان، لە ٢١ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی ئامارە بەراییەکانی ڕاگەیاند. دوو ملیۆن و ٨٩٩ هەزار و ٥٧٨ کەس مافی دەنگدانیان هەبووە و لەو ژمارەیەش، دوو ملیۆن و ٨٧ هەزار و ٩٧٢ کەس دەنگیانداوە، بەمەش ڕێژەی بەشداری لە هەڵبژاردن ٧٢٪ بووە.

دابەشکاریی ژمارەی کورسییە گشتییەکانی پەرلەمانی کوردستان کە ژمارەیان ٩٥ کورسیە، بەم شێوەییەی خوارەوە بوو :
 - بازنەی هەولێر: ٣٢ کورسی
 - بازنەی سلێمانی: ٣٦ کورسی
 - بازنەی دهۆک: ٢٤ کورسی
 - بازنەی هەڵەبجە: ٣ کورسی
هەروەها دابەشکاریی ژمارەی کورسیی کۆتای پەرلەمانی کوردستان کە ژمارەیان ٥ کورسیە بەم شێوەییەی خوارەوە بوو :
 - بازنەی هەولێر: ٢ کورسی
 - بازنەی سلێمانی: ٢ کورسی
 - بازنەی دهۆک: ١ کورسی
 - بازنەی هەڵەبجە: ٠ کورسی

ئەمرۆش ٣٠ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانی راگەیاند و ئاماژەی بەوەشکرد، کە لایەنە سیاسییەکان سێ رۆژیان لەبەردەستە تا تانە لە ئەنجامەکان بدەن. بەپێی ئەنجامە فەرمییەکان، ژمارەی کورسیی بەدەستهاتووی لایەنەکان لە کۆی هەر چوار بازنەی هەڵبژاردن بەمشێوەیەن: 

پارتی دیموکراتی کوردستان: 39 کورسی
یەکێتی نیشتمانی کوردستان: 23 کورسی
نەوەی نوێ: 15 کورسی
یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان: 7 کورسی
کۆمەڵی دادگەریی کوردستان: 3 کورسی
رەوتی هەڵوێست: 4 کورسی
بەرەی گەل: 2 کورسی
هاوپەیمانیی هەرێمی کوردستان: 1 کورسی
گۆڕان: 1 کورسی

لە خوارەوە ئەنجامی کۆتایی دەنگ و کورسی بەدەستهاتووی لایەنە سیاسییەکان لە هەریەک لە ٤ پارێزگاکە ببینە : 

هاوبەشکردن لەسەر :

© سەرجەمی مافەکان پارێزراوە - نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەفەرەنسا - 2022' سایتی ئاگاداری یاسایی لەلایەن گروپی ئاڤێستاوە دروستکراوە