سەرەکی هەواڵ و چالاکییەکان هەواڵ

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کۆبووەوە

Alternate Text

به‌يانيى ڕۆژی يه‌كشه‌ممه‌، ٩ حوزەیرانی ٢٠٢٤، به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ هه‌ولێر له‌گه‌ڵ به‌ڕێز پاتريك دۆرێل باڵيۆزى فه‌ره‌نسا له‌ عێراق كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هەردوولا داكۆكييان له‌ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه‌ و تيشكيان خسته‌ سه‌ر ده‌رفه‌ته‌كانى فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌ش له‌ هه‌موو بواره‌كاندا.

هه‌ردوولا بيروڕايان ده‌رباره‌ى دۆخى هه‌رێمى كوردستان ئاڵوگۆڕ كرد و هاوڕا بوون له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان له‌ كاتێكى گونجاوى ئه‌مساڵدا به‌ به‌شداريى هه‌موو لايه‌نه‌ سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى كوردستان.

له‌ ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسيان له‌ گرنگيى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا كرد بە  گفتوگۆ و به‌ره‌وپێشچوونى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ردوولايان به‌ ئه‌رێنى هه‌ڵسه‌نگاند. له‌مباره‌يه‌وه‌ به‌ڕێز باڵيۆزى فه‌ره‌نسا هه‌وڵه‌كانى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانى به‌رز نرخاند و پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان ده‌ربڕى.

پاراستنى سه‌قامگيريى سياسى له‌ عێراق، دۆخى ناوچه‌كه‌ و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو كه‌ به‌ڕێز كونسولى گشتيى فه‌ره‌نسا له‌ هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو.

هاوبەشکردن لەسەر :

© سەرجەمی مافەکان پارێزراوە - نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەفەرەنسا - 2022' سایتی ئاگاداری یاسایی لەلایەن گروپی ئاڤێستاوە دروستکراوە