سەرەکی
هەواڵ و چالاکییەکان هەواڵ
ئاهەنگی سەری ساڵی نوێی کوردی، نەورۆز، لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا
رۆژی ٢١ی ئازاری ٢٠٢٤، نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا، هەڵسا بە سازدانی ئاهەنگی سەری ساڵی نوێی کوردی، نەورۆز، لە هۆڵی شارەوانی پاریسی ١٥ بە ئامادەبوونی سەرۆکی شارەوانی ناوبراو، بەڕێز فیلیپ گوجۆن و نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا، بەرێز دلاوەر ئاژگەیی و سەرۆکی ئینستیتیوتی کوردی لە پاریس، د. کەنداڵ نەزان و ژمارەیەکی زۆر لە سیاسەتمەداران و دیپلۆماتکارانی کوردی و فەرەنسی و ژمارەیەکی بەرچاو لە میوانان.
سهرهتای مهراسیمهكه به چهند وتهیهك لهلایهن بهڕێز فیلیپ گوجۆنهوه دهستی پێ كرد کە تێیدا خۆشحاڵی خۆی و شارەوانییەکەی دەربری بە لەخۆگرتنی ئاهەنگی نەورۆز. دواتر باسی له گرنگی پهیوهندی نێوان گهلی فهرهنسی و كورد كرد وپاڵپشتی خۆی بۆ نوێنەرایەتی و رەوەندی کوردی دەربڕی.
دواتر، بەرێز علی دۆلەمەری، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا وتەیەکی پێشکەش کرد و سوپاس و پێزانينى پێشكهش به سەرۆکی شارەوانی و تیمەکەی کرد و به پێزانينهوه باسى له ڕۆڵى فەرەنسا كرد له پاڵپشتیکردنی ههرێمى كوردستان وگەلی کورد. دواتر کورتەیەکی لەسەر گرنگی نەورۆز بۆ ئامادەبوان باس کرد و ئاماژەی بەوە کرد کە نەورۆز رۆژێکی مێژوویی و نەتەوەییە و پەیامە بۆ نوێبونەوە و ئاماژەی گرنگی تێدایە کە گەلەکەمان سودی لێببینێت .
دواتر، هەریەکە لە هونەرمەندان سەمیر یوسیپ و فاتێ بە نمایشە ناوازەکانیان و بە دەنگە زوڵالەکانیان ئامادەبوانیان سەرسامکرد.
پیرۆزبێت جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی.
© سەرجەمی مافەکان پارێزراوە - نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەفەرەنسا - 2022' سایتی ئاگاداری یاسایی لەلایەن گروپی ئاڤێستاوە دروستکراوە