سەرەکی نوێنەرایەتی ����������������������������

Alternate Text

هەواڵنامەی مانگانە

بەشداری بکە لە لیستی ئیمەیڵەکانمان بۆ وەرگرتنی نوێکردنەوە ئاساییەکان لەسەر

"ئەو وردەکاریانەی کە دەیدەیت تەنها لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بەپێی سیاسەتی پاراستنی داتای ئێمە دەپارێزرێت و لەگەڵ هیچ لایەنێکی سێیەمدا هاوبەشی ناکرێت"

ئه‌ركه‌كانمان

Alternate Text


ئەرکەکانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا خۆی لە چەند بوارێکی جیاوازدا دەبینێتەوە و سەرەکیترینیان پتەوکردنی پەیوەندییەکانە لەنێوان گەل و حکومەتەکانی هەردوولا.


لە ڕووی سیاسی و  دیپلۆماسی:

 لەرووی دیپلۆماسییەوە لەنێوان هەرێمی کوردستان و فەرەنسا پەیوەندییەکی تۆکمە و مێژوویی هەیە و نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا هەوڵی تەواو دەدات بۆ پاراستن و فراوانترکردنی ئەو پەیوەندییە و لەو چوارچێوەیەشدا نوێنەرایەتی پەیوەندییەکی باشی هەیە لەگەڵ دامودەزگا فەرمییەکانی فەرەنسا لە حکومەت و پەرلەمان و ئەنجوومەمی سێنات و شارەوانییەکان و  تا دەگاتە سەرۆکایەتی کۆمار.

لە ڕووی کولتوریی:

ئەرکێکی دیکەی نوێنەرایەتی ناساندن و ئاشناکردنی کلتور و فەرهەنگی کوردییە بە فەرەنسییەکان و بۆ ئەم مەبەستەش ساڵانە لەرێگەی ئەنجامدانی چەندین چالاکی و بەشداریکردن لە چالاکیەکانی تایبەت بەناساندنی کلتوری گەلان هەوڵی گەیشتنی بەو ئامانجەی داوە.

 

لەرووی بازرگانیی:

پتەوکردنی بەیوەندییە بازرگانییەکان لەنێوان هەرێمی کوردستان و فەرەنسا ئەرکێکی دیکەی سەرەکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانە لە فەرەنسا و نوێنەرایەتی هەوڵی تەواو دەدات بۆ بەیەکگەیاندنی کۆمپانیاکانی کوردستان و کۆمپانیاکانی فەرەنسا لەبوارە جیاوازەکانی وەک بازرگانی گشتی و سنووردار و کۆمپانیاکانی بواری بەرهەمهێنان و کشتوکاڵ و هتد ....
لەو بوارەدا نوێنەرایەتی حکومەت لەکاتی پێویستدا کارئاسانی تەواوی کردووە بۆ ئەو کۆمپانیا فەرەنسیانەی کە کاری وەبەرهێنان دەکەن لەهەرێمی کوردستان بەراپەراندنی کارەکانیان بەزووترین کات لەنوێنەرایەتی وەک راستاندن (تەصدیق)  کردنی بەڵگەنامە و مۆڵەتەکانیان و درووستکردنی هەماهەنگی لەگەڵ دام و دەزگاکانی حکومەت لە هەرێمی کوردستان و بەپێچەوانەشەوە.
بەگشتی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان یارمەتی و بەرچاوروونی پێویست پێشکەش بەو فەرەنسیانە دەکات  کە بەمەبەستی بازرگانیکردن ، گەشتیاری ، رۆژنامەوانی یان هەر مەبەستێکی دیکە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن.

 

لە ڕووی خزمەتگوزاریی :

بەشێکی دیکەی ئەرکەکانی نوێنەرایەتی حکومەت خزمەتکردنی ئەو هاونیشتمانییانەیە کە لە فەرەنسا دەژین ، بەڕاییکردنی ئەو مامەڵانەی کە پێویستیانە لە کوردستان کە خۆی لە خزمەتگوزاری کونسوڵگەری و ئیداریدا دەبینێتەوە ، هەروەها نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبێ جیاوازی یارمەتی و هاوکاری پێشکەشی هەموو ئەو رێکخراو و کۆمەڵە کوردی و سەربەخۆیانە دەکات کە لە فەرەنسا هەوڵی بەرەوپێشبردنی دۆزی کورد و ناساندنی فەرهەنگ و کلتوری کوردی دەدەن لەلایەک و لەلایەکی دیکەوە هەموو ئەو دەزگا و کەسایەتی و ئۆرگانانەی کار لەسەر بەرە و پێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا دەکەن.
هەروەها نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام کار لەسەر درووستکردنی پەیوەندی دەکات لەنێوان زانکۆکانی فەرەنسا و زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و یارمەتیدانی بەردەوامی ئیداری ئەو قوتابی وخوێندکارە کوردانەی کەبەمەبەستی درێژەدان بەخوێندن سەردانی فەورەنسا دەکەن.


 پاراستن و بەرگریکردن لە بەرژەوەندییە باڵاکانی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا ئەرکی سەرەکی نوێنەرایەتییەکەمانە.


هاوبەشکردن لەسەر:

© سەرجەمی مافەکان پارێزراوە - نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەفەرەنسا - 2022' سایتی ئاگاداری یاسایی لەلایەن گروپی ئاڤێستاوە دروستکراوە