سەرەکی نوێنەرایەتی ������������

Alternate Text

هەواڵنامەی مانگانە

بەشداری بکە لە لیستی ئیمەیڵەکانمان بۆ وەرگرتنی نوێکردنەوە ئاساییەکان لەسەر

"ئەو وردەکاریانەی کە دەیدەیت تەنها لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بەپێی سیاسەتی پاراستنی داتای ئێمە دەپارێزرێت و لەگەڵ هیچ لایەنێکی سێیەمدا هاوبەشی ناکرێت"

نوێنەر

Alternate Text

عەلی دۆڵەمەڕی، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەڕەنسا، لە ١ی تەممووزی ١٩٧٨ لە قەزای مێرگەسۆری سەر بە پارێزگای هەولێر، لە بنەماڵەیەکی شۆڕشگێڕ و کوردپەروەر لەدایکبووە.

دوای تەواوکردنی قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی، ناوەندی و ئامادەیی بەسەرکەوتوویی، دۆڵەمەڕی لە کۆلێژی کارگێڕی و ئابووری لە زانکۆی سەلاحەددین دەستی بە خوێندنی باڵا کردووە؛ هەر لەوێش سەرەتای کاری سیاسی و ڕێکخراوەیی لە نێو ڕێزەکانی یەکێتیی قوتابیانی کوردستان دەستپێکردووە و بۆ ماوەی دوو ساڵ بەرپرسی لێژنەی ڕێکخراوەکە بووە. پاشان لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٢ و ٢٠٠٣ بەڕێوەبەری ژمێریاری بووە لە وەزارەتی مافی مرۆڤ لە حکومەتی هەرێمی کوردستان.

دواتر بۆ درێژەدان بە خوێندن، لە ساڵی ٢٠٠٣ ڕووی لە وڵاتی فەڕەنسا کردووە و لە زانکۆی سۆربۆن (پاریس ٤) دەستی بە خوێندنی باڵا کردووە و بەسەرکەوتوویی بڕوانامەی ماستەری لە زانستە سیاسییەکان بەدەستهێناوە. پاشان لە هەمان زانکۆدا بڕوانامەی دکتۆرای لە بواری جیۆپۆلیتیکدا بەدەستهێناوە.

لە ساڵی ٢٠٠٩ەوە لە نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەڕەنسا دەستبەکاربووە و ساڵێک دواتر وەک جێگری نوێنەر دەستنیشانکراوە. لە حوزەیرانی ٢٠١٦ەوە بە وەکالەت پۆستی نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستانی لە فەڕەنsa پێبەخشراوە، و لە شوباتی ٢٠١٨ەوە بە فەرمی بۆ پۆستی نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەڕەنسا دەستنیشانکراوە و تاوەکو ئێستاش لە ئەرکەکەی بەردەوامە.

دۆڵەمەڕی ئەزموونێکی دەوڵەمەندی لە بواری دیپلۆماسی و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا هەیە. نزیکەی ٢٠ ساڵە لەم بوارەدا کاردەکات و لەماوەی کارکردنیدا ڕۆڵی بەرچاوی هەبووە لە بەهێزکردنی پێگەی کورد لە فەڕەنسا، پتەوکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و فەڕەنسا لە بوارە جیاجیاکاندا و خزمەتکردنی ڕەوەندی کوردی لە فەڕەنسا.

لە ڕووی نووسینی ئەکادیمیەوە، دۆڵەمەری خاوەنی پەرتووکی جیۆپۆلەتیکی کوردستانی عیراقە کە لە خانەی چاپ و بلاوکردنەوەی گلیف لە پاریس بڵاوكراوەتەوە. هەروەها خاوەنی چەندین ووتار و چاوپێکەوتنی ڕوژنامەوانی تایبەت بە پەیوەندییه نێودەوڵەتییەکانه به زمانەکانی کوردی و فەڕەنسی.

هاوبەشکردن لەسەر:

© سەرجەمی مافەکان پارێزراوە - نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەفەرەنسا - 2022' سایتی ئاگاداری یاسایی لەلایەن گروپی ئاڤێستاوە دروستکراوە