سەرەکی
نوێنەرایەتی
نوێنەر
هەواڵنامەی مانگانە
بەشداری بکە لە لیستی ئیمەیڵەکانمان بۆ وەرگرتنی نوێکردنەوە ئاساییەکان لەسەر
"ئەو وردەکاریانەی کە دەیدەیت تەنها لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بەپێی سیاسەتی پاراستنی داتای ئێمە دەپارێزرێت و لەگەڵ هیچ لایەنێکی سێیەمدا هاوبەشی ناکرێت"
نوێنەر
عەلی دۆلەمەڕی، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان له فەڕەنسا، له ١ تەمموزی ۱۹۷۸ له قەزای مێرگەسۆری سەر بە پارێزگای هەولێر، له بنەماڵەیەکی شۆڕشگێر و کوردپەروەر له دایکبووە.
دوای تەواوکردنی قۆناغهكانی خوێندنی سەرەتایی و دواناوەندی و ئامادەیی بهسهركهوتوویی، دۆلەمەڕی لە کۆلێژی کارگێڕی و ئابووری لە زانکوی سەلاحەددین دەستی بە خوێندنی باڵا کردووە و هەر لەوێش سەرەتای کاری سیاسی و ڕیکخراوەیی له نێو ڕێزەکانی یەکیەتی قوتابیانی کوردستان دەستپێکردووە و بۆ ماوەی دوو ساڵ بەرپرسی لێژنەی ڕێکخراوەکه بووە. پاشان له نێوان ساڵانی ۲۰۰۲ و ۲۰۰۳ بەڕێوەبەری ژمێریاری بووه له وەزارەتی مافی مرۆڤ له حکومەتی هەرێمی کوردستان.
دواتر بۆ درێژهدان به خوێندن، لە ساڵی ٢٠٠٣ ڕووی له وڵاتی فەڕەنسا كردووه و له زانكۆی سۆربۆن (پاریس ٤) دهستی به خوێندن كردووه و بهسهركهوتوویی بڕوانامهی ماستەری له زانستە سیاسیەکان بهدهستهێناوه. پاشان له ههمان زانكۆدا بڕوانامهی دکتورای لە بواری جیۆپۆلەتیک بەدەستهێناوە.
له سالی ۲۰۰۹ ەوە له نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەڕەنسا دەستبەکاربووە و ساڵیک دواتر وەک جێگری نوێنەر دەستنیشانکراوە. لە حوزەیرانی ۲۰۱٦ وە بە وەكالەت پۆستی نوینەری حکومەتی هەرێمی کوردستانی لە فەرەنسا پێبەخشراوە و له شوباتی ۲۰۱۸ ەوە به فەرمی بۆ پوستی نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان له فه ره نسا دەستنیشانکراوە و تاوەکو ئیستاش له ئەرکەکەی بەردەوامه.
دۆڵەمەڕی ئەزموونێکى دەوڵەمەندى هەیە لە بوارى دیپلوماسی و پەیوەندییه نێودەوڵەتييەکان. نزیکەی ٢٠ ساڵه لەو بوارە کاردەکات و لهماوهی کارکردنیدا ڕۆڵی بەرچاوی هەبووە لە بەهێزکردنی پێگەی کورد لە فەڕەنسا و پتەوکردنى پەیوەندییەکانى کورد و فەڕەنسا لە بوارە جیاجیاکان و خزمەتکردنی ڕەوەندی کوردی لە فەڕەنسا.
لە ڕووی نووسینی ئەکادیمیەوە، دۆڵەمەری خاوەنی پەرتووکی جیۆپۆلەتیکی کوردستانی عیراقە کە لە خانەی چاپ و بلاوکردنەوەی گلیف لە پاریس بڵاوكراوەتەوە. هەروەها خاوەنی چەندین ووتار و چاوپێکەوتنی ڕوژنامەوانی تایبەت بە پەیوەندییه نێودەوڵەتییەکانه به زمانەکانی کوردی و فەڕەنسی.
© سەرجەمی مافەکان پارێزراوە - نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەفەرەنسا - 2022' سایتی ئاگاداری یاسایی لەلایەن گروپی ئاڤێستاوە دروستکراوە