سەرەکی
نوێنەرایەتی
نوێنەرایەتی
هەواڵنامەی مانگانە
بەشداری بکە لە لیستی ئیمەیڵەکانمان بۆ وەرگرتنی نوێکردنەوە ئاساییەکان لەسەر
"ئەو وردەکاریانەی کە دەیدەیت تەنها لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بەپێی سیاسەتی پاراستنی داتای ئێمە دەپارێزرێت و لەگەڵ هیچ لایەنێکی سێیەمدا هاوبەشی ناکرێت"
نوێنەرایەتی
ئۆفیسی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەوێتە سنووری شارەوانیی ١٥ی پاریسی پایتەختی فەڕەنسا. بنکەی نوێنەرایەتی تەنها چەند هەنگاوێک لە ڕووباری سێن و ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی یونسکۆ و باڵیۆزخانە و ناوەندە دیپلۆماسییە گەورەکانی جیهانەوە دوورە، کە ئەمەش وایکردووە پێگەیەکی بەهێزی هەبێت.
لە سەرەتای کرانەوەی ئەم نوێنەرایەتییەوە لە ١ی ئازاری ٢٠٠١دا، چەندین نوێنەری یەک لە دوای یەک ئەرکیان گرتووەتە ئەستۆ و هەموویان خاوەنی یەک ئامانج بوون، ئەویش بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوان کۆماری فەڕەنسا و هەرێمی کوردستانە لە بوارە جیاجیاکاندا.
ئەم ئۆفیسە هاوشانی ١٣ نوێنەرایەتییەکەی تری حکومەت لە دەرەوەی وڵات، سەر بە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستانە کە بنکەی سەرەکی لە هەولێری پایتەختە و کارەکانی بەپێی بەرژەوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەو مافە دەستوورییانە ڕێکدەخات کە لە دەستووری فیدراڵیی عێراقدا چەسپێنراون.
سەرەڕای ئەرکە دیپلۆماسییەکان، لە بارەگای نوێنەرایەتییەکەماندا چەندین خزمەتگوزاریی جۆراوجۆر پێشکەشی ڕەوەندی کوردستانی لە فەڕەنسا دەکرێن، هاوكات کاردەکرێت بۆ ناساندنی کولتوور، مێژوو و فرەچەشنیی کۆمەڵگەی کوردستانی لە فەڕەنسادا.
لە کۆی ١٤ نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دەرەوەی وڵات، ئۆفیسی پاریس بەهۆی مێژووی دێرین و ستراتیژیی پەیوەندییەکانی نێوان گەلی کوردستان و فەڕەنسا، پێگەیەکی تایبەت و لەپێشینەی هەیە لە سیاسەتی دەرەوەی هەرێمی کوردستاندا.
© سەرجەمی مافەکان پارێزراوە - نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەفەرەنسا - 2022' سایتی ئاگاداری یاسایی لەلایەن گروپی ئاڤێستاوە دروستکراوە