سەرەکی
خزمەتگوزارییەکان
بڕوانامەی لەدایک بوون و مردن
هەواڵنامەی مانگانە
بەشداری بکە لە لیستی ئیمەیڵەکانمان بۆ وەرگرتنی نوێکردنەوە ئاساییەکان لەسەر
"ئەو وردەکاریانەی کە دەیدەیت تەنها لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بەپێی سیاسەتی پاراستنی داتای ئێمە دەپارێزرێت و لەگەڵ هیچ لایەنێکی سێیەمدا هاوبەشی ناکرێت"
بڕوانامەی لەدایک بوون و مردن
بەڵگەنامەی لەدایکبوون:
بەڵگەنامەی لەدایکبوون، ئەو بەڵگەنامەیەیە کە کات و شوێنی لەدایکبوونی تێدا تۆمارکراوە و بۆ مامەڵەی فەرمی خێزانی بەکاردێت وەک تۆمارکردن لەسەر خانەی خێزانی لە فەرمانگاکانی باری کەسی و شارستانی و ڕەگەزنامە و مامەڵە فەرمییەکانی دیکە لە هەرێمی کوردستان.
مەرجەکانی ڕاستاندن (تەسدیق) بۆ بەڵگەنامەی لەدایکبوون:
• مۆر و واژوو و رێکەوت و شوێنی دەرچوونی لەسەر بێت.
• بەڵگەنامەکە لای وەرگێرێکی ڕێپێدراو وەرگێڕدرابێتە سەر زمانی کوردی یان عەرەبی.
• لە وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا یان یەکێک لە شارەوانییەکان ڕاستاندنی بۆ کرابێت.
........................................
وەفاتنامە:
وەفاتنامە، ئەو بەڵگەنامەیەیە کە دوای کۆچی دوایی کەسێک لە نەخۆشخانەیەک لەلایەن دکتۆری تایبەتمەندەوە بۆ کۆچکردوو دەردەکرێت، کەسوکاری کۆچکردوو بۆ هەندێک مامەڵەی فەرمی لەدامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان پێویستییان بە وەفاتنامەی ڕاستێنراو دەبێت بۆ هەندێک کارووباری کارگێری پەیوەست بە کەسی کۆچکردوو.
مەرجەکانی ڕاستاندن (تەسدیق) بۆ وەفاتنامە:
• مۆر و واژووی نەخۆشخانە و پزیشکی تایبەتمەندی لەسەر بێت.
• بەڵگەنامەکە لای وەرگێرێکی ڕێپێدراو وەرگێڕدرابێتە سەر زمانی کوردی یان عەرەبی.
• پێشتر لە بەشی یاسایی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا راستاندنی بۆ کرابێت.
© سەرجەمی مافەکان پارێزراوە - نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەفەرەنسا - 2022' سایتی ئاگاداری یاسایی لەلایەن گروپی ئاڤێستاوە دروستکراوە