سەرەکی خزمەتگوزارییەکان %D8%A8%DA%95%D9%88%D8%A7%D9%86%D8%A7%D9%85%DB%95%DB%8C%20%D9%84%DB%95%D8%AF%D8%A7%DB%8C%DA%A9%20%D8%A8%D9%88%D9%88%D9%86%20%D9%88%20%D9%85%D8%B1%D8%AF%D9%86

Alternate Text

هەواڵنامەی مانگانە

بەشداری بکە لە لیستی ئیمەیڵەکانمان بۆ وەرگرتنی نوێکردنەوە ئاساییەکان لەسەر

"ئەو وردەکاریانەی کە دەیدەیت تەنها لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بەپێی سیاسەتی پاراستنی داتای ئێمە دەپارێزرێت و لەگەڵ هیچ لایەنێکی سێیەمدا هاوبەشی ناکرێت"

بڕوانامەی لەدایک بوون و مردن

Alternate Text

بەڵگەنامەی لەدایکبوون:

بەڵگەنامەی لەدایکبوون ، ئەو بەڵگەنامەیەیە کە کات و شوێنی لەدایکبوونی تێدا تۆمارکراوە و بۆ مامەڵەی فەرمی خێزانی بەکاردێت وەک تۆمارکردن لەسەر خانەی خێزانی لە فەرمانگاکانی باری کەسی و شارستانی و رەگەزنامە و مامەڵە فەرمییەکانی دیکە لە هەرێمی کوردستان.


مەرجەکانی راستاندن (تەسدیق) بۆ بەڵگەنامەی لەدایکبوون:


• مۆر و واژوو و رێکەوت و شوێنی دەرچوونی لەسەر بێت.
• بەڵگەنامەکە لای وەرگێرێکی رێپێدراو وەرگێردرابێتە سەر زمانی کوردی یان عەرەبی.
• لە وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا یان یەکێک لە شارەوانییەکان راستاندنی بۆ کرابێت.


........................................


وەفاتنامە:


وەفاتنامە، ئەو بەڵگەنامەیەیە کە دوای کۆچیدوایی کەسێک لە نەخۆشخانەیەک لەلایەن دکتوری تایبەتمەندەوە بۆ کۆچکردوو دەردەکرێت، کەسوکاری کۆچکردوو بۆ هەندێک مامەڵەی فەرمی لەدامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان پێویستییان بە وەفاتنامەی راستێنراو دەبێت بۆ هەندێک کارووباری کارگێری پەیوەست با کەسی کۆچکردوو.



مەرجەکانی راستاندن (تەسدیق) بۆ وەفاتنامە:


• مۆر و واژووی نەخۆشخانە و پزیشکی تایبەتمەندی لەسەر بێت.
• بەڵگەنامەکە لای وەرگێرێکی رێپێدراو وەرگێردرابێتە سەر زمانی کوردی یان عەرەبی.
• پێشتر لە بەشی یاسایی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا راستاندنی بۆ کرابێت.


هاوبەشکردن لەسەر :

© سەرجەمی مافەکان پارێزراوە - نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەفەرەنسا - 2022' سایتی ئاگاداری یاسایی لەلایەن گروپی ئاڤێستاوە دروستکراوە