سەرەکی
خزمەتگوزارییەکان
درێژکردنەوەی مۆڵەتی کار
هەواڵنامەی مانگانە
بەشداری بکە لە لیستی ئیمەیڵەکانمان بۆ وەرگرتنی نوێکردنەوە ئاساییەکان لەسەر
"ئەو وردەکاریانەی کە دەیدەیت تەنها لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بەپێی سیاسەتی پاراستنی داتای ئێمە دەپارێزرێت و لەگەڵ هیچ لایەنێکی سێیەمدا هاوبەشی ناکرێت"
درێژکردنەوەی مۆڵەتی کار
یاداشتێکە فەرمانبەری حکومەتى هەرێمى کوردستان لە دەرەوەى ووڵات بەرزی ئەکاتەوە بۆ داواکردنی درێژکردنەوەى مۆڵەتەکەی لە کاتێک کە نەتوانێ بگەرێتەوە سەر کارەکەی لە کاتی دیاریکراو بە هۆکارێکی پەسەندکراو کە ڕێگربێت لە گەشتکردن و گەڕانەوەی فەرمانبەر بۆ هەرێمی کوردستان. بۆ نمونە هۆکاری تەندروستی و هەبونی ڕاپۆرتی پزیشکى باوەڕپێکراو.
ڕێکار و هەنگاوەکان :
بۆ درێژکرنەوەی مۆڵەتی کار پێویستە داواکار ئەم خاڵانەی خوارەوە جێبەجێ بکات :
١ - پێشکەشکردنی داواکاری بە یاداشتێک بۆ نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم کە تیایدا داواکار زانیاری تەواو دەدات لەسەر ناونیشان و پلەی کارگێڕی و شوێنی کارکردنی لە هەرێمی کوردستان و بەڕێوەبەرایەتییەکەی و وەزارەتەکەی و هۆکاری داواکردنی درێژکردنەوەی مۆڵەت یان وەرگرتنی مۆڵەت و دیاریکردنی ماوەی وەرگرتنی مۆڵەت.
٢ - وێنەیەک لە نووسراو (کتاب)ی مۆڵەتی پێشووتری، بەشێوەیەک کە ناونیشانی کارکردن و بەرواری دەستپێکردن و کۆتاییهاتنی مۆڵەتی پێشتری دیار بێت .
٣ - پێشکەشکردنی ڕاپۆرتی پزیشکی (پزیشکی تایبەتمەند) و وەڕگێردراوی ڕاپۆڕتەکە، لەلایەن وەرگێڕێکی ڕێگەپێدراوە، بۆ سەر زمانی کوردی یان عەرەبی. راپۆرتی پزیشکی پێوسیتە لای پزیشکی تایبەتمەندەوە دەرچووبێت نەک پزیشکی گشتی.
٤- نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم داواکاری داواکار دەگەیەنێتە لایەنی پەیوەندیدار لەڕێگای فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە وە لە کاتی بەدەستگەیشتنی وەڵام، لە لایەن لایەنی پەیوەندیدار، داواکار لە ئەنجام ئاگادار دەکاتەوە.
بۆ وەرگرتنی بەرچاوڕوونی و زانیاری زیاتر لەسەر خزمەتگوزارییەکان دەتوانن پەیوەندیمان پێوە بکەن لە رێگای تەلەفۆن یان بە ئیمەیڵ.
© سەرجەمی مافەکان پارێزراوە - نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەفەرەنسا - 2022' سایتی ئاگاداری یاسایی لەلایەن گروپی ئاڤێستاوە دروستکراوە