سەرەکی
خزمەتگوزارییەکان
ڕاستاندنی ( تصدیق ) بەڵگەنامەکان
هەواڵنامەی مانگانە
بەشداری بکە لە لیستی ئیمەیڵەکانمان بۆ وەرگرتنی نوێکردنەوە ئاساییەکان لەسەر
"ئەو وردەکاریانەی کە دەیدەیت تەنها لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بەپێی سیاسەتی پاراستنی داتای ئێمە دەپارێزرێت و لەگەڵ هیچ لایەنێکی سێیەمدا هاوبەشی ناکرێت"
ڕاستاندنی ( تصدیق ) بەڵگەنامەکان
ڕاستاندن (تصدیق) ڕێکارێکە کە ڕەوایەتی مۆر و واژۆ لەسەر بەڵگەنامەیەک پشتڕاست دەکاتەوە، جا لەلایەن حکومەتەوە دەرچووبێت یان لەدەرەوەی حکومەتەوە. بۆ ئەوەی بەڵگەنامەکان بەهای یاساییان هەبێت و پەسندبکرێن لە دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێویستە ڕاستاندنیان بۆ بکرێت لە نووسینگەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
ئەو بەڵگەنامانەی کە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاستاندن ( تەسدیق ) یان بۆ دەکات :
• بەڵگەنامەی هاوسەرگیری
• بەڵگەنامەی لەدایکبوون
• بەڵگەنامەی کۆچی دوایی (وەفاتنامە)
• وەرگێڕدراوی ناسنامەی باری شارستانی (هویە احوال مدنیە) و ڕەگەزنامەی عێراقی (جنسیە)، بەمەرجێک لە یەکێک لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەرچووبێت
• بەڵگەنامەی تۆماری کۆمپانیاکان
• وەڕگێردراوی مۆڵەتی شۆفێری (هاژوشتن)، بەمەرجێک لە یەکێک لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەرچووبێت
• بڕوانامەکان، بە مەرجێک پێشتر لەبەشی یاسایی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا و کونسوڵخانەی عێراق لە پاریس ڕاستاندنی بۆ کرابێت
ڕێکار و هەنگاوەکان :
بۆ ڕاستاندنی بەڵگەنامەکان، پێویستە داواکار سەردانی ئۆفیسی نوێنەرایەتی حکومەت بکات. هەر بەڵگەنامەیەک کە بە زمانێکی بیانی نووسرابێت، دەبێت کۆپیەکی وەرگێڕدراوی لەگەڵدا بێت بۆ زمانی فەرەنسی کە لەلایەن وەرگێڕێکی سوێندخواردووەوە (باوەرپێکراو) ئەنجامدرابێت و دەبێت پێش دەستپێکردنی پرۆسەی ڕاستاندنەکە ئەنجام بدرێت. دوای دڵنیابوونەوە لە دروستی بەڵگەنامەکان، نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاستاندی بەڵگەنامەکان بۆ داواکار ئەنجام دەدات.
تێچووی راستاندن (بۆ هەر بەڵگەنامەیەک) :
- ٥٠ یۆرۆ بۆ بەڵگەنامەی رێکخراوەیی و دەستە و کۆمەڵەیی
- ١٥٠ یۆرۆ بۆ بەڵگەنامەی بازرگانی (تۆماریی کۆمپانیاکان)
- بێ بەرامبەر بۆ بەڵگەنامەی تاکەکەسی (بڕوانامەی هاوسەرگیری، بڕوانامەی لەدایک بوون، بڕوانامەی خوێندن یان خولی ڕاهێنان و هتد)
تێبینی :
١- بۆ بەڵگەنامە فەرەنسییەکان، نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان تەنها ڕاستاندن بۆ ئەو بەڵگەنامانە دەکات کە پێشتر لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا ڕاستاندنیان بۆ کراوە.
٢- ئەو هاونیشتیمانیانەی کە بەڵگەنامەکانیان تەنها ئاراستەی پارێزگاکانی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەکەن بەمەبەستی ڕاپەڕاندنی کارەکانیان، نەک لە پارێزگاکانی دیکەی عێراق، پێویستیان بە ڕاستاندنی بەڵگەنامەکانیان نیە لە باڵیۆزخانەی عێڕاق لە پاریس.
© سەرجەمی مافەکان پارێزراوە - نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەفەرەنسا - 2022' سایتی ئاگاداری یاسایی لەلایەن گروپی ئاڤێستاوە دروستکراوە