سەرەکی خزمەتگوزارییەکان پشتڕاستکردن (پەسەندکردن)

Alternate Text

هەواڵنامەی مانگانە

بەشداری بکە لە لیستی ئیمەیڵەکانمان بۆ وەرگرتنی نوێکردنەوە ئاساییەکان لەسەر

"ئەو وردەکاریانەی کە دەیدەیت تەنها لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بەپێی سیاسەتی پاراستنی داتای ئێمە دەپارێزرێت و لەگەڵ هیچ لایەنێکی سێیەمدا هاوبەشی ناکرێت"

ڕاستاندنی ( تصدیق ) بەڵگەنامەکان

Alternate Text


ڕاستاندن (تصدیق) ڕێکارێکە کە ڕەوایەتی مۆر و واژۆ لەسەر بەڵگەنامەیەک پشتڕاست دەکاتەوە، جا لەلایەن حکومەتەوە دەرچووبێت یان لەدەرەوەی حکومەتەوە. بۆ ئەوەی بەڵگەنامەکان بەهای یاساییان هەبێت و پەسندبکرێن لە دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێویستە ڕاستاندنیان بۆ بکرێت لە نووسینگەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

ئەو بەڵگەنامانەی کە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاستاندن ( تەسدیق ) یان بۆ دەکات : 

• بەڵگەنامەی هاوسەرگیری
• بەڵگەنامەی لەدایکبوون
• بەڵگەنامەی کۆچی دوایی (وەفاتنامە)
• وەرگێڕدراوی ناسنامەی باری شارستانی (هویە احوال مدنیە) و ڕەگەزنامەی عێراقی (جنسیە)، بەمەرجێک لە یەکێک لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەرچووبێت
• بەڵگەنامەی تۆماری کۆمپانیاکان
• وەڕگێردراوی مۆڵەتی شۆفێری (هاژوشتن)، بەمەرجێک لە یەکێک لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەرچووبێت
• بڕوانامەکان، بە مەرجێک پێشتر لەبەشی یاسایی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا و کونسوڵخانەی عێراق لە پاریس ڕاستاندنی بۆ کرابێت

ڕێکار و هەنگاوەکان :

بۆ ڕاستاندنی بەڵگەنامەکان، پێویستە داواکار سەردانی ئۆفیسی نوێنەرایەتی حکومەت بکات. هەر بەڵگەنامەیەک کە بە زمانێکی بیانی نووسرابێت، دەبێت کۆپیەکی وەرگێڕدراوی لەگەڵدا بێت بۆ زمانی فەرەنسی کە لەلایەن وەرگێڕێکی سوێندخواردووەوە (باوەرپێکراو) ئەنجامدرابێت و دەبێت پێش دەستپێکردنی پرۆسەی ڕاستاندنەکە ئەنجام بدرێت. دوای دڵنیابوونەوە لە دروستی بەڵگەنامەکان، نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاستاندی بەڵگەنامەکان بۆ داواکار ئەنجام دەدات.

تێچووی راستاندن (بۆ هەر بەڵگەنامەیەک) :

- ٥٠ یۆرۆ بۆ بەڵگەنامەی رێکخراوەیی و دەستە و کۆمەڵەیی
- ١٥٠ یۆرۆ بۆ بەڵگەنامەی بازرگانی (تۆماریی کۆمپانیاکان)
- بێ بەرامبەر بۆ بەڵگەنامەی تاکەکەسی (بڕوانامەی هاوسەرگیری، بڕوانامەی لەدایک بوون، بڕوانامەی خوێندن یان خولی ڕاهێنان و هتد)


تێبینی : 

١- بۆ بەڵگەنامە فەرەنسییەکان، نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان تەنها ڕاستاندن بۆ ئەو بەڵگەنامانە دەکات کە پێشتر لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا ڕاستاندنیان بۆ کراوە.

٢- ئەو هاونیشتیمانیانەی کە بەڵگەنامەکانیان تەنها ئاراستەی پارێزگاکانی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەکەن بەمەبەستی ڕاپەڕاندنی کارەکانیان، نەک لە پارێزگاکانی دیکەی عێراق، پێویستیان بە ڕاستاندنی بەڵگەنامەکانیان نیە لە باڵیۆزخانەی عێڕاق لە پاریس.

 

هاوبەشکردن لەسەر :

© سەرجەمی مافەکان پارێزراوە - نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەفەرەنسا - 2022' سایتی ئاگاداری یاسایی لەلایەن گروپی ئاڤێستاوە دروستکراوە