سەرەکی
خزمەتگوزارییەکان
��������������������
هەواڵنامەی مانگانە
بەشداری بکە لە لیستی ئیمەیڵەکانمان بۆ وەرگرتنی نوێکردنەوە ئاساییەکان لەسەر
"ئەو وردەکاریانەی کە دەیدەیت تەنها لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بەپێی سیاسەتی پاراستنی داتای ئێمە دەپارێزرێت و لەگەڵ هیچ لایەنێکی سێیەمدا هاوبەشی ناکرێت"
بریکارنامە
بریکارنامە بەڵگەنامەیەکی فەرمیی یاسایییە کە کەسی یەکەم (بریکاردەر) دەیداتە کەسی دووەم (بریکار) بۆئەوەی کەسی دووەم بتوانێت مافە کەسییەکانی بریکاردەر بەکاربێنێت یان مامەڵە فەرمییەکان لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان لەبڕی بریکاردەر جێبەجێبکات.
جۆرەکانی بریکارنامە :
بریکارنامەی تایبەت: بەڵگەنامەیەکی یاسایییە کە بریکاردەر ماف دەداتە کەسێکی دیکە بۆ ڕاپەڕاندنی کارەکانی لە بابەتێکی دەستنیشانکراو تایبەت\دیاریکراو ، بۆ نموونە وەرگرتنی موچەی خانەنشینی
بریکارنامەی گشتی: بەڵگەنامەیەکی یاسایییە کە (بریکاردەر) کەسی یەکەم مافی ڕاپەراندنی سەرجەم کارووبارە یاسایییەکانی دەداتە (بریکار) کەسی دووەم لە دام و دەزگاکانی هەرێمی کوردستان.
بەڵگەنامە داواکراوەکان بۆ بەدەستهێنانی بریکارنامە (وەکالەت)
کۆپییەکییەکی رەنگاوڕەنگی هەردوولای بەڵگەنامەیەکی فەرمی عێراقی ( ناسنامەی باری شارستانی ، کارتی نیشتیمانی یان پاسپۆڕتی عێراقی) بریکاردەر.
وێنەیەکی نوێی رەنگاوڕەنگی قەباڕەی پاسپۆڕت \ وێنەی بریکاردەر و بریکار.
کۆپییەکی رەنگاوڕەنگی ناسنامەی بریکار.
تێبینی –
بریکارنامەی تایبەت دەکرێت لە دوورەوە و بەناردنی بەڵگەنامە پێویستەکان بەدەستبهێنرێت ، بەڵام بریکارنامەی گستی کەسی داوکار ناچارە لە ئۆفیسی نوێنەرایەتی حکومەت ئامادەبێت و بەهیچ شێوەیەک بریکارنامەی گشتی لە دوورەوە ناکرێت.
ئەو هاونیشتیمانیانەی کە داوای بریکارنامەی تایبەت دەکەن و ناتوانن ئامادەبن لە ئۆفیسی نوێنەرایەتی دەبێت بەڵگەنامەکانیان بە رەنگاوڕەنگ کۆپی بکەن و لەگەڵ ناردنی بەڵگەنامەکان زەرفێکی ئامادەکراویش بنێرن کە پول و ئەدرەسی تەواوی داواکاری لەسەر بێت بۆئەوەی بتوانین دواتر لەرێگەی پۆستەوە بۆی رەوانە بکەینەوە.
لەسەر داواکار پێویستە وێنەیەکی رەنگاوڕەنگی قەبارە پاسپۆرتی خۆی بریکارەکەی بنێرێت و بەهیچ شێوەیەک لای ئێمە وێنە چاپ ناکرێت.
هەڵوەشاندەوەی بریکارنامە.
بۆ هەڵوەشاندنەوەی بریکارنامەیەک بەتایبەتی (بریکارنامەی گشتی)کە پێشتر لە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان کراوە پێویستە داواکار داواکارییەک پێشکەش بەنوێنەرایەتی حکومەت بکات لەگەڵ ناردنی کۆپییەک لەو بریکارەی کە نیازی هەڵوەشاندنەوەی هەیە.
بۆ وەرگرتنی بەرچاوروونی و زانیاری زیاتر لەسەر خزمەتگوزارییەکان پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنەوە بکەن.
0033183901938
© سەرجەمی مافەکان پارێزراوە - نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەفەرەنسا - 2022' سایتی ئاگاداری یاسایی لەلایەن گروپی ئاڤێستاوە دروستکراوە